تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق لە هێڵی سوور نزیک بۆتەوە

 

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاو کردەوە کە بۆتە جێگای سەرسووڕمانی هەموو عێراقیەکان .

 

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، پشكنینی پزیشكی بۆ 5 هه‌زار و 947 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 308 كه‌سی دیکە بە کۆرۆنا پشتراست کراوەتەوە :

 

به‌غدا/ روسافه‌: 179 حاڵه‌ت

 

به‌غدا/ كه‌رخ: 94 حاڵه‌ت

 

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 1 حاڵه‌ت

 

به‌سره‌: 6 حاڵه‌ت

 

نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت

 

سلێمانی: 7 حاڵه‌ت

 

هه‌ولێر: 1 حاڵه‌ت

 

دهۆك: 1 حاڵه‌ت

 

دیاله‌: 3 حاڵه‌ت

 

كه‌ربه‌لا: 3 حاڵه‌ت

 

موسه‌ننا: 5 حاڵه‌ت

 

واست: 6 حاڵه‌ت

 

سه‌ڵاحه‌دین: 1 حاڵه‌ت

 

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا  هاتووه‌، 5 كه‌س به‌هۆی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو ‌ له‌ به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 3 حاڵه‌ت له‌ ناوچه‌ی روسافه‌ی به‌غدا و دوو حاڵه‌تیش له‌ ناوچه‌ی شاری پزیشكی ئه‌و شاره‌ تۆماركراون، 53 کەسیش چاكبوونه‌وه‌

به‌غدا/ روسافه‌: 7 حاڵه‌ت

 

به‌غدا/ كه‌رخ: 25 حاڵه‌ت

 

به‌سره‌: 14 حاڵه‌ت

 

بابل: 1 حاڵه‌ت

 

دیاله‌: 6 حاڵه‌ت

 

کۆی گشتی ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە عێراق ژماره‌یان گه‌یشته‌ 4 هه‌زار و 272 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 152 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 2 هه‌زار و 585 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه و 1 هه‌زار و 535 كه‌سیش تا ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دان .

Back to top button