واشنتۆن پۆست:كێشە خێزانیەكانی ئەسەد مەترسیدارە
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست باسی لە كێشەی جیا بوونەوەی كوڕە خاڵی بەشار ئەسەد كردووە و ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو جیابونەوە دۆخی سوریا خراپتر دەكات
ڕامی مەخلوف كوڕە خاڵی بەشار ئەسەد دوای دەست بەسەردا گرتنی سامانەكەی كەوتۆتە بەرەی دژە ئەسەدو ئەوەش بۆتە ھۆی بەرز بوونەوەی نرخی خۆراك چونكە مەخلوف گەورە بازرگانی ئەو وڵاتە بوو
دوای ئەوەی ڕژێمی سوریا داوای شەش ملیۆن باجی لە سەرمایەداری سوری ڕامی مەخلوف كرد ئەو سەرمایەدارە پێش دابین كردنی پارەكە سەرجەم سەرمایەكەی دەستی بەسەردا گیراو بەو ھۆیەوە ناوبراو كەوتە دژایەتی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد