وەزارەتی تەندروستی گوندێکی مێرگەسووری کەرەنتین کرد
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا باس لە کەرەنتین کردنی گوندێک دەکات و دەنووسێت ، دوای دەستنیشانکردنی تووشبوویەکی کۆرۆنا و سەردانیکردنی تووشبووەکە بۆ گوندی هۆستانی سەر بە قەزای مێرگەسوور، ئەو گوندە کەرەنتین کرا.
وەزارەتی تەندروستی هاوکات ئاشکرای دەکات دەڵێ “دوابەدوای دەستنیشانکردنی تووشبوویەكی دوێنێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 کە دانیشتووی شاری هەولێربوو، بەهۆی سەردانی ناوبراو بۆ گوندی ھۆستان سەر بە قەزای مێرگەسوور، لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتییان و دۆزینەوەی بەرکەوتووان، بڕیاردرا بە کەرەنتینکردنی گوندی هۆستان بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەیەک نموونەی پشکنین و رێکارەکانی خۆپارێزیی تەندروستی”.
لە هەمان کاتدا وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییەکان بن و ئەگەری زۆرە شەپۆلی ئەمجارەی کۆرۆنا لە کوردستان بەهیزتر دەرکەوێت لە پێشوو