دهۆک : چوار کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

 

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات لە چوار چێوەی ۆلانەکانی خۆپارێزی و پشکنین بۆ گومانلێکراوانی تووشبوو بە کۆرۆنا ، چوار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار کراوە .

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، دوو پیاو تەمەن 42 و 22 ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن 60 و 31 ساڵ

 

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە یەک لە تووشبووەکان  پیشەی پاسەوانە لە پارێزگای بەغدادوە  گەڕاوەتەوە و بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە.

 

هەروەها  تووشبووی دووەم شوفێری بارهەڵگرەو خالی پشکنین نموونەی پشکنینی بۆ کراوەو پۆزەتیڤ دەرچووە

.

دوانەکەی تریش ،دوو ئافرەتن  لە بنەماڵەی  تووشبووەکەی دوێنێی  پارێزگای دھۆک  ، کە یەکیان دانیشتووی قەزای سێمێلە و ئەوەی دیکەیان دانیشتووی ناو شاری دھۆکە.

 

ئەو ئامارانە نیشانی دەدات لە هەرێمی کوردستان، تۆمارکردنی حاڵەتەکانی کۆرۆنا روو لە زیاد بوونەو ، ئەمڕۆش لە سلێمانی، گەنجێکی تەمەن 37 ساڵ بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستدا.

Back to top button