وەزارەتی تەندروستی عێراق : ئەمڕۆ ٣٠٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە
٣٠٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ١٠ حاڵەتی مردن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە .
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراقئاشکرای دەکات ، ئەمڕۆ شەممە ٣٠/٥/٢٠٢٠، پشكنین بۆ پێنج هەزار و ٦٤٤کەس ئەنجامدراوە و ٣٠٦كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف بووە، زۆرینەیان لە بەغدا بوون و ٦كەس لە سلێمانی و پێنج لە هەولێر و یەك حاڵەت لە دهۆك تۆماركراوە.
هاوکات ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ ٦٦ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات ١٠ حاڵەتی مردنیش هەر لە بەغدا تۆماركرا.
بە پێی هەمان ئامار كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٦ هەزار و ١٧٩ كەس و ئاماری چاكبوونەوەکانیش ٣ هەزار و ١١٠ كەس و مردنیش ١٩٥ كەس تۆمار کراوە .
هاوکات وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بە ڕێژەی ئەو کەسانە دەکات لە هەر ئێستا لە ژێر چاودێری دان و دەنووسێت ٨٧٤کەس لە ژێر چاوەدێری دان و ٣٧ کەسیشیان لە ژێر چاوەدێری چڕ دان و ئەگەری مردنیان زۆرە