نەجەف : خۆپیشاندەران هەموو هێڵەکانی بەرگری هێزە ئەمنییەکان تێدەپەڕێنن
میدیا عێراقی و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی لە نەجەف باس لە دۆخێکی مەترسیداری نەجەف دەکەن .
سەرچاوە عێراقییەکان باس لەوە دەکەن ، هەر ئێستا خۆپیشاندەران و ناڕازیان بە دۆخی ئێستای دەسەڵات هێرشیان کردۆتە سەر پارێزگای نەجەف
خۆپیشاندەران هەوڵیان داوە خۆیان بگەێننە ناوبینای پارێزگای نەجەف بۆ ئەوەی ئاگری تێبەردەن ، بەڵام هیزەئەمنیەکان ڕێگریان لێ کردوون .
ئەو ڕێگرییەی هیزە ئەمنیەکان بۆتە هۆی تێک هەڵچوونی دوولایەنی نێوان ئەو هێزانە و خۆپیشاندەران و بریندارێكی زۆری لێکەتۆتەوە .
بەڵام کوژرانی کەس تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە .