هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی کارەبای نشتیمانی لە پارێزگای هەولێر بەردەوامە

 

 

لە دوو  رۆژی  رابردوو تا ئێستا کارەبای زیاتر لە ١٨ هوتێل و مۆتێل و باخ و چێشتخانە و شوێنە گەشتیارییەکان هەڵبڕاوە کە بە شێوەی سەرپێچی کارەبای نشتیمانیان ڕاکێشابوو .

 

ئەو هەڵمەتە ماوەی سێ رۆژە دەستی پێکراوە و  لە مبارەوە حوسێن حەمەد بەرێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی  ٧٢ شوێن پشکنینیان بۆ کراوەو و ١٨ شوێن سەرپێچیان هەبووەو کێبڵەکانمان لێ هەڵبڕیون .

حوسێن حەمەد ئاماژە بەوە دەکات ، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و ئەوانەش سەرپێچیان کردووە ، بە پێی یاسا لێپێچینەوەی لێدەکرێت و سزا دەدرێن .

Back to top button