راپەڕین : چەند کەسێکی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرئەنجامێکی نوێی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات .
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە ،(٨ )حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ڕاپەڕین دەستنیشان کراوە
ئهنجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، ھەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی راپەڕین دەستنیشانکران، شەش پیاو و دوو ئافرەت، دوو تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و شەش تووشبوو نیشانەیان هەیە، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پشدەر/قەڵادزێ لە گەڕەکەکانی ئاشتی، گربداغ، فەرمانبەران، گوندی ھێرۆوشێنێ. سێ تووشبوو دانیشتووی ڕانیە لە گەرەکەکانی قەلات و بنارسجن.
وەزارەتی تەندروستی
10ی حوزەیرانی 2020