سەرۆكی شارەوانی هەولێر و جێگرەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

 

 

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات سەرۆكی شارەوانی هەولێر و جێگرەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکانیان و تووش بوونی هەریەک لە سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و جێگرەکەی و بەڕێوەبەری شارەوانیی2 و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە شارەوانی ھەولێر و چەند فەرمانبەرێکی تر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە پشت بەستن بە خاڵی شەشەمی بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گشت و گوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارماندا بە ڕاگرتنی دەوامی سەرۆکایەتی شارەوانی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ ماوەی یەک هەفتە لە 2020.6.20، تاوەکو 2020.6.27.

 

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

2020.6.20

Back to top button