سوپای پاسدارنی ئێران بە نیازە لە خاکی باشووری کوردستاندا هێرش بکاتە سەر حزبە رۆژهەڵاتییەکان
لە دوای ئەوەی هاوکات لە گەڵ هیرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوور و هێزەکانی پەکەکە ، هێزەکانی سوپای پاسدارنی ئێران بە بۆنەی مانۆڕی سەربازی ، بەشێکی زۆر لە هێزەکانیان لە سنوورەکانی باشووری کوردستان جێگیر کرد ، لە ئیستادا هەڕەشەی هێرش کردن دەکەن بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان .
لەمبارەیەوە محەممەد پاکپوور فەرماندەیی هێزی پیادەی سوپای پاسدارانی ئێران لە کاتی بەشداری لە مانۆڕی سەربازی سنوورەکانی مەریوان هەڕەشەی کرد هەر وەک ساڵانی رابردوو ، بنکەو بارەگای حزبەکوردییەکان لە ناو خاکی باشووری کوردستان دەکەینە ئامانج .
ئامژە بەوەش دەکات هەر بە بنکەکانی سەر سنووری ناوەستین و لە قوڵایی خاکی باشووری کوردستانیش هێرشیان دەکەینە سەر