كەمال رەئوف : یەكێتی لەناو بینایەك باسی چاكسازی دەكات كە مولكی پەروەردەیە و داگیركردووە لە سلێمانی
نووسەرێكی یەكێتی چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات و یەكێتی بە شكەستخواردوو پێناسە دەكات و دەلێت یەكێتی لە كۆنگرەی چواردا كە ناوی نوێ بوونەوەی لێناوە، تەنها گوتاری دژی پارتی گۆڕیەوە، مەگەر نا هیچ گۆڕانكاریەكی لە سنوری ژێر دەسەڵاتی خۆی نەكردووە و لەناو بینایی مەكتەبی سیاسی كە موڵی وەزارەتی پەروەردەیە باس لە چاكسازی دەكات”.
كەمال روئوف نووسەرێكی سەر بەیەكێتی لە وتارێكی دا لەژێر ناوی(نوێبوونەوەكەی یەكێتی و چەند سەرنجێك!)ئەوە ئاشكرا دەكات كە یەكێتی بینای مەكتەبی سیاسی موڵكی وەزارەتی پەروەردەیە، داگیری كردووە و لەناو ئەو بینایەدا گفتوگۆی چاكسازی دەكات و بەڵێنی و نوێبوونەوە دەدات”.
هەروەها دەشلێت”یەكێتی دوای كۆنگرە هەنگاوی یەكەمی ئەوە بوایە لەئیدارەی سلێمانی كە لەبندەستی خۆیەتی، گۆڕانكاری ریشەی بكاتو بەشەفافییەت داهاتی ئەم ناوچەیەی بخستایەتە روو، دەستی لەبازار و زانكۆ تێكەڵ كردنی ئیشی حیزب و حكومەت هەڵگرتایە”.
هەروەها كەمار رەئوف دەشنووسێت”ئێستا لەم دۆخەدا، كە ڤیرۆسی كۆرۆنا تەنگی بەخەڵك هەڵچنیوە، سێكتەری تەندروستی بن دەستی قەڵەمرەوی یەكێتی لەپەرێشان خراپترە، سەرباری لەخۆبوردەی كارمەندانی تەندروستی و دكتۆرە بەرێزەكان و كەفائەتی زۆر، كەچی تەندروستی سلێمانی واحاڵیان خراپ بووە، تەنانەت ناتوانن پشكنینی پێویست بۆ بەركەوتووەكان بكەن، لەبەرانبەردا هاوسەرۆكەكانی یەكێتی هیچ بەرپرسیارییەكیان نەخستووەتە سەرشانیان، كە دەكرا لەرێگەی گەرانەوەی بەشێك لەداهاتی سنورەكان و داهاتی كۆمپانیاكانیان، دۆخەكەیان بگۆریایەو بەدەستپێشخەری یەكێتی، كە ساڵانێكی زۆرە پشكی گەورەی كۆنترۆڵكردنی ئەو داهاتەی لەلایە، بەبرێكی بەرچاو لەبەخشتنی پارە، هەڵمەتی نیشتمانی كۆكردنەوەی كۆمەكیان بكردایە
كەماڵ رەئوف ئەوە ئاشكرا دەكات كە یەكێتی كۆی داهاتەكانی سنورەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی و بازار و داهاتی پۆلیسی هاتووچۆ و كۆی داهاتەكانی تر لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكان و پارێزگای هەڵەبجە بۆخۆی دەبات، هیچی لێ نادات بەحكومەت و ئیداریی پارێزگاكان.