لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا ژمارەیەکی بەرچاو چەکداری ئێرانی کوژران

 

 

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو ، فڕۆکەکانی ئیسرائیل سنووری ئاسمانی سووریایان بەزاندووەو چەند پێگەیەکی سەربازی سەر بە ئێرانیان بۆردومان کردووە .

 

بۆردوومانەکان جارێک رۆژهەڵاتی سووریای کردۆتە ئامانج و جارێکیش لە نزیک سنووری عێراق و سووریا بووە .

 

لە ئاکامی ئەم بۆردوومانەدا ئەوەی تائیستا پشتڕاست کراوەتەوە ، 15 چەکداری سەر بە سوپای پاسدارانی کوژراون .

 

هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکات 3 لە کوژراوەکان لە فەرماندەباڵاکانی سوپای پاسدارانن کە لە کاتی کۆبوونەوە کەوتوونەتە بەر هێرش و کوژراون .

Back to top button