پێشنیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە لایەن ترەمپ واژوو کرا
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە پێشنیاری کشانەوەی ٩ هەزار و ٥٠٠ سەربازی وڵاتەکەی لە ئاڵمانیا واژوو کرد .
لە دوای کشانەوەی ئەو نۆهەزار و پێنجسەت سەربازەی ئەمریکی لە ئاڵمانیا ، ڕێژەی سەربازەکانی ئەو وڵاتە لە ناوئاڵمانیا دەگاتە ٢٥ هەزار سەرباز کەو ەک بەشێک لە هێزی ناتۆ لەو وڵاتەدا جێگیر کراون .
ترەمۆپ پێشتر ڕایگەیاندبوو هۆکاری ئەو بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئاڵمانیا وەک پێویست بەشدار نییە لە پرۆسەکانی سەربازی ناتۆدا .
گوتە بێژی پنتاگۆن روونکردنەوەی زیاتری لەو بارەوە نەداوە بەڵام ترەمپ هەفتەی پێشوو ئاشکرای کردبووە بەشێکی زۆر لەو سەربازانە لە بنکە سەربازییەکانی پۆڵەندا جێگیر دەکرێن .