سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی شێخ محەممەد کەسنەزانی دەکات
لە پرسەنامەیەکدا کە ئاراستەی بنەماڵەی شێخ محەممەد کەسنەزانی کراوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وێرای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بۆ لە دەست دان ئەو کەسایەتییە ، لە خوای دلۆڤان داوا دەکات روحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات .
لە پرسنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە ، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ محەممەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی، رێبەری تەریقەتی قادریمان، پێگەیشت.
سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و موریدان و تەواوی پەیڕەوانی تەریقەتی قادری دەکەین . خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.