راگەیێندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر

پاش ئەوەی ئەمڕۆ دوا وادەی قەدەغەی هاتوچۆ بوو لە سنوری پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری نامەیەکی ئاراستەی ئەو هاوڵاتیانە کرد کە پێشتر لە رێگەی سیستەمی ئۆنلاین داوای سەردانی کردنی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان کردووە بۆ رای کردنی مامەلەکانیان.

لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێردا هاتووەئاگاداری سەرجەم هاولاتیان دەکەینەوە کەپێشتر لەسیستمی سەردانیکردن ناوی خۆیان تۆمارکردبو بۆسەردانکردنی بەشەکانی هاتووچۆی هەولێر وەسڕەیان بۆدانرابو کەلەهەفتەی ڕابردو سەردان بکەن

 

ئاگاداری بۆ ئەوانەی لە سیستمی ئۆنلاین سڕەیان دانابو …..

ئاگاداری سەرجەم هاولاتیان دەکەینەوە کەپێشتر لەسیستمی سەردانیکردن ناوی خۆیان تۆمارکردبو بۆسەردانکردنی بەشەکانی هاتووچۆی هەولێر وەسڕەیان بۆدانرابو کەلەهەفتەی ڕابردو سەردان بکەن دەتوانن بەهەمان سڕە سەردان بکەنەوە وەپێویست بەدوبارە سڕە ناکاتەوە وەهەر هاولاتیەک سەرەکەی دەکەوێتە ئەو ڕۆژەی کەلەهەفتەی ڕابردو بۆی دانرابو واتا ئەوانەی یەکشەم سەردانیان دەکرد بەهەمان شێوە بەیانی سەردان بکەن وە ئەوانەی دووشەمیان بۆدانرابو لەدووشەممە سەردان بکەن…

ب هاتووچۆی هەولێر
2020/7/4

Back to top button