سێ تووشبووی کۆرۆنا لە هه‌رێمى كوردستان گیانیان لەدەستدا

. شاخەوان ئەسعەد خەیلانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە ھەولێر رایگەیاند: ئەمڕۆ دوو كەسی دیكە لە ھەولێر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، یەكێك لە تووشبووەكان تەمەنی 47 ساڵ و ئەوەی دیكەشیان 60 ساڵ بوو.

گوتیشی: یەكێك لەو تووشبووانە نەخۆشی پاڵەپەستۆی خوێنی ھەبوو، ئەوەی دیكەشیان نەخۆشی شەكرەی ھەبوو.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە ھەولێر ئاماژەی بەوەشدا: ئێستا 75 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئیماراتی لەژێر چاودێری تەندروستی دان، باری تەندروستی زۆربەیان جێگیرە، ژمارەیەكی كەمیان باری تەندروستیان ناجێگیرە و نیشانەكانیان توندە.

هه‌روه‌ها پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستداو به‌پێى وته‌ى ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ، تووشبووەکە تەمەنی 69 ساڵان بووە.

Back to top button