لیژنەی کشت و کاڵ و ئاودێری پەرلەمانی کوردستان وەک وڵامێک بۆ داواکاری جووتیاران کۆدەبێتەوە
عەبدولستار مەجید سەرۆکی لیژنەى کشتوکاڵ و ئاودێری لەپەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات سبەی لیژنەی کشت و کاڵ و ئاودێری پەرلەمانی کوردستان وەک وڵامێک بۆ داواکاری جووتیاران کۆدەبێتەوە.
گوتیشی لە کۆبوونەوەکەدا چەند رێگەچارەیەک دەست نیشان دەکەیین بۆ چۆن ساغ کردنەوەی بەرهەمەکانی کشت و کاڵی ناوخۆیی لەم وەرزەدا ، چونکە ئێستا جووتیاران لە دۆخێکی خراپ دان و بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکاندا نافرۆشرێت و بە هۆی ڕێنماییە تەندروستییەکانیش ڕەوانەی دەرەوەی هەرێم ناکرێت .
بڕیاری ئەو کۆبوونەوەیە لە لکاتێکدایە بەشێکی زۆر لە جوتیاران وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ ئەو دۆخە و نەبوونی پلانێکی تۆکمە بۆ ساغکردنەوەی بەروبوومی خۆماڵی داوا لە حکومەت دەکەن کێشەکانیان چارەسەر بکات