بارەگای بارزانی ئیدانەی تیرۆرکردنی هیشام ئەلهاشمی دەکات

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا ڤیان دەخیل گوتە بێژی فەرمی بارەگای بارزانی وێڕای مەحکوم کردنی  تیرۆری هیشام ئەلهاشمی داوای بەدووا داچوونی خێرای دەزگاکانی ئەمنی دەکات  بۆ دەستگیر کردنی تاوانبارانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە

 

دەقی پەیامەکە

گوتەبێژی فه‌رمي بارەگای بارزانی ئيدانه‌ى تيرۆركردنى هيشام ئه‌لهاشمى ده‌كات

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی تیرۆرکردنی شارەزای بواری ئاساییش هیشام ئه‌لهاشمیمان پێگەییشت، کە بە كرده‌وه‌ىه‌كى سته‌مكارانه‌ى گرووپەکانی دەرەوەی یاسا ئەنجام دراوە.

 

له‌ كاتێكدا كه‌ به‌توندى ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین، داوایش لە دەزگە پەیوەندیدارەکانی بەغدا دەکەین بکوژەکان بدۆزنەوە و ڕادەستی دادگايان بكه‌ن، تا بە سزای خۆیان بگەن.

 

لە خودای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنه‌وايى و ئارامیش بە کەسوکاری ببەخشێت.

 

ڤیان دەخیل

 

گوتەبێژی فەرمی بارەگای بارزانی

 

۷/ ته‌مموز/ ۲٠۲٠

Back to top button