وەزارەتی پەروەردە لە بەرژەوندی قوتابیانی پۆلی 12ی شنگال بڕیارێک دەدات

 

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەت خەرجی قوتابیانی پۆلی 12ی شنگال و دەورووبەری مووسڵ دەگریتە ئەستۆ لە کاتی هاتن بۆ تاقیکردنەوەکان کە ناچارن بێنە دهۆک

 

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە:..

 

سەبارەت بە قوتابیانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی ـ خوێندنی کوردی کە لەقەزای شنگال و دەوروبەری موسڵ، لە پارێزگای دهۆک تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدەن، رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێزان وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆک-ی راسپارد، کە بە تەواوی خەرجی  رێککارە تەندروستییەکان و گواستنەوە و مانەوەو خواردنی قوتابیان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت .

 

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

 

٢٠٢٠/٧/٧

Back to top button