سهرۆكی لێژنهی بهخاكسپاردنی مردووانی كۆرۆنا له سلێمانی به هۆی پابهندی هاووڵاتیان به رێنماییهكانی خۆپارێزی رێژهی مردن كهمی كردووه
دوای ئهوهی له ماوهی رابردوو رێژهی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنوری سلێمانی بهرز بووهوه، به هۆیهوه ژمارهی ئهو كهسانهی كه به هۆی كۆرۆنا گیانیان له دهستدا زیادی كرد، سهرۆكی لێژنهی به خاكسپاردنی مردووانی كۆرۆناش له سنوری سلێمانی رایگهیاندووه ژمارەی ئەو كەسانەی لە شارەكە بە كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن كەمبووەتەوە.
شێخ عەبدوڵڵا سەنگاوی، سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی قوربانیانی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی رایگهیاندووه له ئێستادا خهلكی سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر پابهندی رێنماییهكانی خۆپارێزین ، بەھۆی پابەندبوون بە رێنماییە خۆپارێزییەکان ئامارەکانی کۆرۆنای لە سلێمانی کەمتر کردوەتەوە.
سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی قوربانیانی کۆرۆنا ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی دوو کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کەسێکیان خەڵکی ناو شاری سلێمانییە و ئەوەی دیکەشیان خەڵکی رانیەیە.