وەزارەتی بەرگری بەریتانیا: هێزەکانمان لە سەربازگەی تاجی لە عێراق کشانەوە
دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە چەند بنکەیەکی سەربازی لە عێراق کشایەوە ئەمڕۆ بەریتانیاش رایگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی لە بنکەی تاجی سەربازی باكووری بەغدا ، كشانەوە .
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بەپێی بەیاننامەیەكیدا رایگەیاندووە کە لە ژێر ناوی سوپای بەریتانیا سەربازگەی تاجی جێهێشت، بەڵام بە هیچ شێوەیەك لە عێراق نەكشاوەتەوە و روونیشیكردەوە كە سوپای بەریتانیا نامۆ نییە لە شەقامەكانی بەغدا یان لە بیابانەكانی عێڕاق ، بەڵام لەو ئەركەی دواییەدا شان بە شانی وڵاتانی دیكەی هاوپەیمان هەوڵی جیدی داوە بۆ ئەوەی عێراق وڵاتێكی سەقامگیر بێت .
لە ساڵانی رابردودا زیاتر لە 120.000 لە هێزە ئەمنییەكان لە ژێر دەستی سوپای بەریتانیاوە مەشقیان پێكراوە . هێزەكانی هاوپەیمانان كە ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات دەستی كردووە به كەمكردنەوەی هێزەكانی لە عێراق و یەكەم بنكەی سەربازی رادەستی حكومەتی عێراق كردووە .
دوای ئەوەی حكومەتی عێراق له مانگی ئازاری رابردوو .سكاڵای دژ بە پێشێلكاریەكانی ئەمریكا كردبوو بەوهۆیەوە 6 سەربازی هێزە ئەمنییەكانی عێراق كوژران و 12ی دیكەش بریندار ببوون.