پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خاتوو جیهان ره‌شید راوێژكار له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ جه‌لته‌ی دڵ كۆچی دوای كرد، ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بە بۆنەی كۆچی دوایی خاتوو جیهان رەشید بڵاوكردەوە.

لە پرسەنامەكەدا هاتووە “بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو جیھان رەشید سندی ڕاوێژکار لە ئەنجوومەنی وەزیرانم پێگەیشت. سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت”.

Back to top button