توركیا هێزی سه‌ربازی ده‌نێرێته ئازه‌ربایجان دژ به ئه‌رمه‌نستان
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست وه‌ردانی توركیا له كێشه ناوخۆییه‌كانی لیبیا و هێڕشكردنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستان و گه‌ڕان له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌وه به تایبه‌ت له لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، میدیاكانی توركیا له هه‌والێكی پێشبینی نه‌كراودا رایگه‌یاند كه توركیا هێزێكی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ئازه‌ربه‌یجان كرد دژ به وڵاتی ئه‌رمه‌نیستان.
ئاژانسی ئەنادۆڵۆی توركی رایگه‌یاندووه كه هێزێكی سوپای توركیا بۆ پاڵپشتی كردن لە ئازەربایجان لە دژی ئەرمەنستان و بەشداریكردنی لە مانۆرێكی سەربازی هاوبەش لەگەڵ ئازەر بایجان گەیشتە ئەو وڵاتە، گه‌یشتنی هێزه‌كه دوای ئه‌وه‌ی هات كه له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ رووبه‌روو بوونه‌وه له نێوان سوپای ئازه‌ربه‌یجان و ئه‌رمه‌نستان روویدا
هه‌روه‌ها میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاندووه كه لەگەڵ گەیشتنی هێزی توركیا كە بە فڕۆكە و چەكی قورسەوە رەوانەی ئەو وڵاتە كراون، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئازەربایجانەوە پێشوازییان لێكرا.بڕیاریشە سبەی 29ی ئەم مانگە هێزەكانی توركیا و ئازەربایجان دەست بە مانۆرێكی سەربازی هاوبەش بكەن و بۆ ماوەی 13 رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە مانۆرەكەدا كە لە ناوچەكانی باكۆی پایتەختی ئازەربایجان و شارەكانی نەخجەوان، كەنجە، كوردمیر و ویولاخ بەڕێوەدەچێت، هەموو جۆرە چەك و فڕۆكەیەكی جەنگیی هەردوو وڵات تێیدا بەشدار دەبن.
هەروەك لە مانۆرەكەدا تاقیكردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی فەرمانەكانی فەرماندە سەربازییەكان، بەكارهێنانی چەكی سەر تانك و زریپۆش و تۆپخانەكان لەسەر ئاماجە گریمانەییەكانی دوژمنان دەكرێت.