یەکەم هەنگاو بۆ لابردنی چوار سفری سەر پارەی ئێران بە شێوەیەکی سەیروسەمەرە دەستی پێکرد

 

بەرێوبەری بانکی ناوەندی ئێران لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆدا ، سەت هەزارتمەنییەکی نوێی نیشان دا کە چوار سفری کۆتایی بە ڕەنگێکی کاڵبۆوە خۆی دەردەخات ، بەڵام لە خوارەوەی 100 هەزارییەکە هەر 100 نووسراوە .

 

بەرێوبەری بانکی ناوەندی ئێران گوتی : ئەوە یەکەم هەنگاوی لابردنی چوارسفرە لە سەر پارەی فەرمی ئێران ، بەڵام نەیگوت پاشخانی پارەی نوێی ئێران ( ریاڵ ) دەمێنێتەوە یان بە تمەن ناوی دەبرێت .

 

Back to top button