مه‌یاده نه‌جار: رۆژی سێشه‌ممه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك له سه‌ر ئاستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یێندراوه كه بڕیاره شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن و رێككه‌وتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەم هەفتەیە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
مەیادە نەجاڕ، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه ” رۆژی سێشەممە 2020/08/11 شاندێكی دانوساندنکاری هەرێمی کوردستان بە مەستی دەسپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان بگاتە بەغدا و قۆناغی باشیش لە گفتوگۆکان بڕاوە بڕیاره واژۆ لەسەر رێککەوتنەکە بکرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌شڵێت، “ناتوانم رۆژی واژۆکردنی رێککەوتنەکە دەستنیشان بکەم، بەڵام هەموو رێکارەکان تەواوبوون و رێککەوتن کراوە و ئینشائەڵلا ئەنجامێکی باشی دەبێت کە خزمەتی هەرێمی کوردستان بکات”.
لە چەند مانگی رابردوودا زیاتر لە شەش جار شاندی ھەرێمی کوردستان چوونەتە بەغدا. لە هەر سەردانێکدا ئامانجیان رێککەوتن و گەیشتنە ئەنجام بووە.