پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ: ساڵی رابردوو خۆی و خێزانی فەریزەی حەجیان بەجێ گەیاندووە کەچی ناوی لە تیروپشک دەرنەچوەو لەسەر حسابی حاجیان بوە
مه‌لا عوسمان ساڵی رابردوو به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی له تیروپشك ده‌رچووبێت خۆی و خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر حسابی حاجیانی دیكه فه‌ریزه‌ی حه‌جیان كردووه
ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی سیاسی په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ و چه‌ند كادرێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له به‌رده‌م مزگه‌وتی سه‌واف كۆبوونه‌وه گوایه داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وقافی هه‌ولێر راگهیێندراوێكی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند كه ئەم نمایشەی ئەمڕۆی تەنیا بۆ خۆدەرخستن و یاریکردنە بە هەستی خەڵک.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی ئه‌وقافی هه‌ولێردا هاتووه كه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ كه داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كات ساڵی رابردوو له‌سه‌ر حابی خه‌لكی هه‌ژار حه‌جی كردووه هەرچەندە ناوی لە تیروپشکی حاجییان دەرنەچووە، بەڵام لەسەر حیسابی حاجییان بە تێچووی 10 هەزار دۆلار خۆی و خێزانەکەی حەجیان کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر دەڵێ، مەلا عوسمان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە، کەچی ئەمڕۆ چه‌ند كادرێكی كۆمه‌ڵی كۆكردووەته‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی رێگاپێدراو بێت، بەڵام ئەم نمایشەی ئەمڕۆی تەنیا بۆ خۆدەرخستن و یاریکردنە بە هەستی خەڵک.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە “ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده نابه‌رپرس بێت ره‌چاوی بارودۆخی هاووڵاتییان نه‌كات كه رۆژانه ته‌نها له شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی كوردستان چه‌ندین كه‌س ده‌بنه قوربانی ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه، ئایا مه‌لا عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌تی رۆحیی خه‌ڵك ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئاماده‌یه ئه‌وه بكات، با ئیمزا بكات و من وه‌ك بەڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر به ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر دەڵێم رێگه به وتاری هه‌یینی بدرێت”.
دەقی راگەیەندراوەکە:
مه‌لا عوسمان كانی كورده‌یی ته‌نها راستی ناڵێت
ده‌رباره‌ی ئه‌و نمایشه‌ی ئه‌مڕۆی عوسمان كانی كورده‌یی كه كادیرێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و خۆده‌رخستنه و یاریكردنه به‌هه‌ستی خه‌لك، ئه‌گه‌ر راست ده‌كات بۆ خۆهه‌ڵكێشان و خۆده‌رخستنی نییه، هه‌ركات داوابكات راسته‌وخۆ ده‌توانێ وه‌زیره‌كان و به‌رپرسه‌كان ببینێ، بەهۆی ئەوەی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه، تاوەکو له‌وێ را و سه‌رنج و پێشنیاره‌كان بخاته‌ڕوو و پێشكه‌شی بكات. پرسیار ئه‌وه‌ییه: ئه‌ی بۆ مه‌لا عوسمان ساڵی رابردوو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كرد و خۆی و خێزانی كه ناویان لهتیروپشكی حاجیان ده‌رنه‌چووبوو بۆ حه‌جكردن، داوای كرد حه‌ج بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌دا بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج، كه كولفه‌كه‌ی بریتی بوو له 10 هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر حیسابی حاجیانی كوردستان سه‌فه‌ری حه‌جی كرد. ئه‌ی ئه‌مه گه‌ندەڵی نییه؟
ناوبراو چه‌ند كادرێكی كۆمه‌ڵی كۆكردووەته‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه وتاری هه‌ینی رێگاپێدراو بێت، باشه ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده نابه‌رپرس بێت ره‌چاوی بارودۆخی هاووڵاتییان نه‌كات كه رۆژانه ته‌نها له شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی كوردستان چه‌ندین كه‌س ده‌بنه قوربانی ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه، ئایا مه‌لا عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌تی رۆحیی خه‌ڵك ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئاماده‌یه ئه‌وه بكات، با ئیمزا بكات و من وه‌ك بەڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر به ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر دەڵێم رێگه به وتاری هه‌یینی بدرێت.
مه‌لا عوسمان بۆی نییه له جیاتی مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان قسه بكات. بۆی هه‌یه ته‌نها به‌ناوی خۆی و حیزبایه‌تی ته‌سكی خۆی قسه‌بكات، كه ئایین و سیاسه‌تی تێكه‌ڵ كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌وانه بێن له بارودۆخێكی وا سه‌ختدا له هه‌موو روویێكه‌وه دووچاری خه‌ڵكی كوردسان بووەته‌وه، بێن مشوورێك بخۆن و خه‌مخۆرانه ده‌ركه‌ون بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه، كه‌چی پێچه‌وانه دێن زیاتر هاووڵاتییان لەڕووی ده‌روونییه‌وه ئه‌زیه‌ت ده‌ده‌ن و مه‌به‌ستیانه زیاتر سه‌ر له هاووڵاتیان بشێوێنن و ئیستغلالی بكه‌ن بۆ مه‌رامی خۆیان.
ئایین زۆر دووره له سیاسه‌ت و، هه‌ركات مه‌لا عوسمان و هاوبیرانی بیانه‌وێت مزگه‌وت بكه‌نه شوێنی حیزبایه‌تی و سیاسه‌ت ئه‌وا رێگایان پێ نادرێت چونكه (ئایین، مزگه‌وت، مامۆستای ئایینی ره‌سه‌ن ) پیرۆزن لای ئێمه و رێزلێگیراون.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی
له پارێزگای هه‌ولێر