نەتەوە یەکگرتووەکان یەکەم هەڵویستی خۆی لە بارەی هێرشەکەی  تورکیا لە سیدەکان دەربڕی

 

نەتەوە یەکگرتووەکان وەک یەکەمین کاردانەوەی خۆی لە هەمبەر هێرشەی تورکیا بۆ سەر سیدەکان لە پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت  : بەردەوامی ئەو هێرشانە جێگەی قەبوڵ کردن نییەو پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆدابگرن و هەوڵی ئارامکردنەوەی دۆخەکە بدەن .

 

ستیڤان دوژاریک ، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدا هەڵویستی نەتەوە یەکگرتووەکان دەردەبڕێت حکومەتی عێراق لە سەرەتای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان تا ئێستا هیچ سکاڵایەکی فەرمی و یاسایی پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش نەکردووە.

 

هاوکاتیش وڵاتانێکی وەک ئەمریکا و ڕووسیا و چەندان وڵاتی دیکەی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش لەمبارەوە کاردانەوەیان نەبووە

Back to top button