نوری مالیکی دژایەتی خۆی بۆ رێککەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل راگەیاند
دوای ئهوهی ئیسرائیل و ئیمارات رێككهوتنی ئاشتیان واژۆكرد رێككهوتنهكه كاردانهوهی گهورهی له سهر ئاستی جیهاندا به دوای خۆیدا هێنا و لهسهر ئاستی ناوخۆی عێراق نوری مالیكی سهرۆكی هاوپهیمانی دهولهتی یاسا دژایهتی خۆی به رێككهوتنی ههردوو وڵات راگهیاند و راشیگهیاند رێككهوتن له گهڵ ئیسرائیل ناپاكیه له ئهمانهتی خودا و موسمانان.
نوری مالیكی ، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە راگەیێندراوێكدا ئاماژهی به رێككهوتنی ئیسرائیل و ئیماراتكردووهو رایگهیاندووه هەوڵەكانی نزیكبوونەوەی سیاسی و ئابووری لەگەڵ ئیسرائیل ناپاكیكردنە لە ئەمانەتی خودا و موسڵمانان. هەروەها بازدانە بەسەر ئەو قوربانییە زۆرەی کە گەلی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل لە پێشێلكردنی بەردەوامی پرسی فەلەستیندا داویەتی.
ههروهها مالیكی دژایهتی خۆی بۆ رێككهوتنهكه راگهیاند و دهڵێت پرۆتۆكۆلی هاریكاریی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل بە نێوەندگیریی ئەمریكا هەوڵێكە بۆ دووبارە چەسپاندنەوەی پلانی ریسوایی و لەدەستدانی ئەو مافە رەوایانەی گەلی فەلەستین كە شەرعیەتی نێودەوڵەتی دانی پێدا ناون.
دهشلێت ئەو هەنگاوە پێشبینینەكراوەى ئیماراتی عەرەبی سەلماندنی گرێبەستی سەدەیە كە نەخشەی ناوچەكە لە بەرژەوەندیی ئیسڕائیل دەگۆڕێت. هاوكات پێشێلكردن و سەرپێچیكردنی بڕیارەكانی كۆمكاری عەرەبی، رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی دیكەیە كە دانیان بە مافەكانی گەلی فەلەستیندا ناوە لەسەر خاكی خۆیان”.
بەپێی راگەیێندراوەكە، مالیكی داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەكات دەنگ هەڵبڕن و ئەو داڕووخانە سیاسییە عەرەبییە رەتبكەنەوە. داواش لە گەلانی ئیسلامی و عەرەبی دەكات سەركۆنەی “ئەو هەنگاوە ترسناكە” بكەن و كار لەسەر وەستاندنی بكەن.