وەزیری پەروەردە خەلاتی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی بەسەر قوتابیە یەکەمەکان دابەشکرد

دوای ئەوەی ئەنجامەکەی تاقیکردنەوەی قۆناغی دازدە راگەیندرا ٨٦قوتابی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا، ئەمڕۆش وەزیری پەروەردە بە نوێنەرایەتیسه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵاتی به‌سه‌ر قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان دابه‌شكرد.

ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە وتارێکیدا له‌ مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان بەسەر قوتابیە یەکەمەکان رایگەیان : به‌ هۆی بارودۆخی كۆرۆنا بڕیارماندا به‌ شێوازی جیا خه‌ڵاتی قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كان بكه‌ین. سه‌ره‌تا له‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستمان پێكرد و دواتر له‌ هه‌ولێر و دهۆكیش به‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ین.

هەروەها وەزیری پەروەردە راشیگەیان: سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت لە رێگای نوسراوی فەرمی پیرۆزباییان له‌ قوتابییه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان كردووه‌.

 

Back to top button