شۆفێر بارهەڵگرەكە دەستگیر کرا بەهۆی راكردن لە یاسا بزانە ئەو شوڤێرە چی كردووە

بەڕێوەبەرایوتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیانداروێکدا ئاشکرای دەکات ئەو شۆفێرە بارهەڵگرەی لە رۆژی ٢٠ مانگی هەشت خۆی لە ماتۆرسیکلێتیکدا کێشابوو و ببووە هۆی مردنی گەنجێک ، لە دوای ڕاکردنی ئەمڕۆ دەستگیر دەکرێت و ڕادەستی یاسا کراوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو: “لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕێكاره‌ یاساییه‌كان به‌رانبه‌رى وه‌رده‌گیرێت”.

دەقی راگەیاندراوی ئاسایشی هەولێر:

لە رێککەوتی ٢٠-٨-٢٠٢٠ رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و بارهەڵگرێک لە شاری هەولێر لە شەقامی مەخموور روویدا. رووداوەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بە ناوی ( مەهدی سعدی حەسن سەعدی) و بارهەڵگرەکەش نەوەستابوو و رایکردبوو.

دوای رووداوەکە تیمەکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان توانیان بارهەڵگرەکە و تاوانباری راکردوو بە ناوی (ک.م.أ.) بدۆزنەوە و ئەمڕۆ دەستگیری بکەن.

لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، رێکارە یاساییەکانی بەرامبەر وەردەگیرێت.

 

Back to top button