په‌كه‌كه شه‌نگال ده‌كاته سه‌ربازگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی

خواكوڕك
په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی رۆژ دوای رۆژ له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازیه‌وه به‌هێزتر ده‌بێت، له ئێستاشدا حه‌شدی شه‌عبی خه‌رجی و مووچه‌ی 4 هێزی جیاوازی په‌كه‌كه له شه‌نگال دابین ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر وه‌ستانه‌وه‌یان دژی پرۆژه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان، له ئێستادا په‌كه‌كه چوارگروپی چه‌كداری له شه‌نگال دروست كردووه و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازیان پێده‌درێت له‌چیای شه‌نگال و هه‌موو خه‌رجی و مووچه‌كانیشیان له‌چوارچێوه‌ی یاسای حه‌شدی شه‌عبی بۆ دابین ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، كه ئه‌و هێزانه به‌هه‌مان شێوازی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو، سه‌ربازگه له ناو شاره‌كان دروست ده‌كه‌ن و خاڵی پشكنین داده‌نێن و گه‌ڕه‌كه‌كان له شاره‌وانی شاره‌كه داده‌بڕێنن، و سیمای شاره‌كه‌یان به‌ته‌واوی گۆڕیوه بۆ شێوه سه‌ربازگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی.
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو كه هه‌وڵده‌ده‌ن شه‌نگال بكرێته پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و دواتر له‌رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی كوردیش له‌لایه‌ن مالكی و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه به تووندی دژایه‌تی كرا، له ئێستاشدا په‌كه‌كه به‌نوێنه‌رایه‌تی حه‌شد شه‌ڕی ده‌روونی پێشمه‌رگه ده‌كات.
مانگی 12ـی ساڵی رابردوو گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به په‌كه‌كه له‌رێگه‌ی راگه‌یانراوێكه‌وه دژایه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌نگالیان كرد بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و داوایان له حكومه‌تی عێراق كرد به‌پێی ماده‌ی 153ـی ده‌ستوری ئه‌و وڵاته رێگری له‌و هه‌وڵه بكات، یاخود شاره‌كه بكاته كانتۆنێكی سه‌ربه‌خۆ.