سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە
لە چوارچیوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا ، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە .
پرۆسه‌ى سیاسى و كارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و یاسادان، بابه‌تى دادگاى فیدرالى و میكانیزمى كاندیدكردنى ئه‌ندامانى، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژادنى داهاتووى عێراق، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتی وڵات به‌تایبه‌تى ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و پێویستییه‌كانیان، په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا، دۆخى پێكهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌یان لەم کۆبوونەوەدا تاوتوێ كرد. هاوکات هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی هەمەلایەنەی هێزەکانی سەربازی و سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە .
بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە لە نیوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد حەلبووسی بۆ تێگەیشتن لە دۆخی ئاوارەکا نی شەڕی داعش لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان تەرخان کرا و پرسی خزمەتگوزاری گشتیش بۆ ئەوەی هاندەری گەرانەوەی ئاوارەکان بێت کەوتە بەرباس و لێکۆڵینەوە