پەرلەمانی کوردستان رۆژی سێشەممە کۆدەبێتەوە
بە پێی ئەو بانگهێشتنامەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، کە پشتی بەستووە بە حوکمی بڕگەی ( سێیەم ) لە ماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دواو لە ئەندامانی پەرلەمان کراوە رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا ئامدە بن .
ئەم کۆبوونەوە ، دانیشتنی 3ی ئاسایی خولی پایزەی پەرلەمانە لە ساڵی دووەمی خولی پێنجەم
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگھێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی داھاتوو.
بەگوێرەی بانگھێشتنامەكەی سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەوەكە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 8/9/2020 دەست پێدەكات.