عەلی حەمە ساڵح : قاچاغ لە باشماخ زیانێکی زۆری بە داهاتی حکومەت گەیاندووە
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە پۆستێکی فەیسبووکیدا ئاشکرای دەکات قاچاغ لە مەرزی سنووری باشماخ زیانێکی زۆری بە داهاتی حکومەت گەیاندووە .
ئەو ئەندامەی فراکسۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت لە ئەنجامی بەدواداچوونێكیاندا بۆ قاچاغی جگەرە، بۆیان دەركەوتووە كە لە شەش مانگی كۆتایی ساڵی 2018دا ئەم جۆرە قاچاغییە زۆر كەم بووە یان هەر نەبووە، لەم چوارچێوەیەشدا ملیۆنێك و 692هەزار و 226كارتۆن جگەرە بە فەرمی لە مەرزی باشماخەوە هێندراوەتە هەرێمی كوردستان بە پێی ئەو مەزەندەیش بڕی 54 ملیۆن دۆلار زیان بەر هەرێمی کوردستان کەوتووە .
هاوکات لە روونکردنەوەکەیدا هاتووە لە شەش مانگی كۆتایی 2019دا، قاچاغیی جگەرە لە مەرزەكە دەستی پێكردووە و هاوردەكردنی جگەرە بە فەرمی بە شێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە و لەم ماوەیەدا تەنیا 322 هەزار و 574 كارتۆن جگەرە بە فەرمی هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە
هەر لە درێژەی ئەو بابەتەدا ئاماژە بەوە دەکات لە ئەنجامی بەراوردكردنی شەش مانگی دووەمی هەردوو ساڵەكە، 81٪ی جگەرەی هاوردەكراو لە نیوەی دووەمی ساڵی 2019دا بە قاچاغ هاوردەكراوە.