وەزارەتی کارەبا سێ پڕۆژەی وەبەرهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر رادەگەیێنێت

 

 

دوای ئەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا زیادی کرد لە ئێستادا وەزارەتی کارەبا لە هەولدایە سێ پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر رابگەیێنێت کە پڕۆژە لە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان جێبەجێ دەکرێن و بۆ ئەم مەبەستە کۆمپانیای وەبەرهێنانی بانگهێشتکردووە.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووە‌، ئەم سێ پرۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات كارەبایە لە پارێزگای هەولێر 25 مێگاوات و لە پارێزگای سلێمانی 25 مێگاوات و لە ئیدارەی گەرمیانیش 25 مێگاوات كارەبا، واتە بڕی 75 مێگاوات كارەبا بەوزەی خۆر كارەبا بەرهەم دەهێنرێت.
راشیگه‌یاندوه‌، ئەمە هەنگاوێكی گرنگی وەزارەتە بۆ پشتبەستن بەسەرچاوەی خۆر، كە لەرووی ئابوورییەوە بۆ كەمكردنەوەی خەرجی تێچوونی سوتەمەنی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌، وێڕای ئەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر پرۆژەیەكی دۆستی ژینگەیە و دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگە.

Back to top button