حکومەتی عێراق بودجەی ساڵی ٢٠٢٠-ی پەسەند کرد و بڕیارە رەوانەی پەرلەمانی بکات
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بودجەی سالی ٢٠٢٠یانکرد و پاش سێ کاتژمێر گفتوگۆ بودجەکەی پەسەند کرد و، بریاردراوه بودجهكه ڕهوانهی ئهنجوومهنی نوێنهران بكرێت.
ئەحمەد تەڵاڵ، گوتەبێژى حکوومەتى عێراق لە بارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند: لە کۆبوونەوەى تایبەتى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق لەبارەى بودجەى (2020) گەیشتە ئەنجام و بریاردراوه بودجهكه ڕهوانهی ئهنجوومهنی نوێنهران بكرێت.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا کە بەسەرپەرشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، پڕۆژەی یاسای بودجەی ساڵی 2020ی پەسەندکرد و بەگوێرەی مادەکانی 61 و 80 لە دەستوری عێراق، رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بەمەبەستی پەسەندکردنی.