فەزیحەتێکی یەکێتی لە کەرکوک ئاشکرا بوو
بە پاڕانەوەش چەکەکانیان پێنەداونەتەوە
بە پێی زانیاری و ئەو بەڵگانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، 3 پێشمەرگەی یەکێتی نشتیمانی کوردستان سەر بە مەڵبەندی 2 ی یەکێتی ماوەیەک لەوە پێش لە بازگەیەکی هێزە عێراقییەکان چەک دەکرێن و چەکەکانیان دەستی بەسەردا دەگیرێت
بۆ وەرگرتنەوەی چەکەکان بەرپرسی ئاسایش و هەواڵگری و بەتالیۆنی 73 ی یەکەی حەفتای یەکێتی سەرەڕای پاڕانەوەیەکی زۆر نەیانتوانیوە چەکەکان وەربگرنەوە .
وەک لە بەڵگەکانیشدا دیارە لە دوای ناردنی کتابی فەرمی یەکێتی ، هێزە عێراقییەکان نەک هەر ڕازی نەبوون بە پێدانەوەی چەکەکان ، زەربێکیشیان بە سەر نووسراوەکانی یەکێتیدا هێناوە .
ئەو دیاردەیەش ئەوە دەردەخات ئەنجامی خەیانەت ، هەر ئەوەی لێدەکەوێتەوە و یەکێتی ئێستا توانای وەرگرتنەوەی 3 چەکی نییە