فازڵ میرانی: چاوه‌ڕوانی یه‌كێتین بۆ سازكردنی كۆبونه‌وه‌ی فراوان
به‌پێی زانیارییه‌كانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌م زووانه كۆبونه‌وه‌ی فراوانی پارتی و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئێستاش پارتی چاوه‌ڕێی یه‌كێتییه بۆ سازكردنی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه، له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی كازمیش بۆ هه‌رێم ده‌ڵێت “سه‌ردانێكی باش بوو، به‌ڵام خۆنواندن و خۆهه‌ڵكێشانی تێدا بوو”.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، فازل میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: به‌م زووانه كۆبونه‌وه‌ی فراوانی پارتی و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ڵام ئێستا چاوه‌ڕێی یه‌كێتی-ن”، ئاشكراشیكرد كه ” نیازێكیش هه‌یه بۆ كۆبونه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌ی سته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان فازل میرانی ئه‌و سه‌ردانه به باش ده‌زانێت، به‌ڵام وه‌ك میرانی ده‌ڵێت، “خۆنواندن و خۆههڵكشانی تێدابوو، كورد له‌عیراقدا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان نییه، عه‌بادیه، مسته‌فا كازمیه یان وه‌ك كاك سه‌عدی پیره وتی كێشه‌ی ئێمه “حه‌یده‌ر مالكی” نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی كورد “مێنتاڵییانه”.
ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكه‌ین … وه چاوه‌ڕوانی براده‌رانی یه‌كێتی-ش ده‌كه‌ین.
ئێمه دهستهیهكمان هه‌یه له‌لای ئێمه‌وه “به‌ڕێزان كاك هۆشیار زێباری و كاك محمود محمد و كاك علی حسین سورچی ، له‌لای براده‌رانی یه‌كێتیه‌وه “جه‌نابی كاك باڤڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی، ڕزگار علی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانیان لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یییه، ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كان و گرفته‌كانی ئێمه و یه‌كێتی له‌نێوان ئه‌م دوو لیژنه‌یه‌دایه، كۆبونه‌وه‌یه‌كیان كرد لهدووكان، كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو ، كۆمه‌ڵێك بڕیاریاندا، بڕیاره‌كان په‌یوه‌ندی به چۆنیه‌تی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئیشی ستراتیجی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت به‌ته‌وافق بكرێت، له‌سۆشیال میدیا ئه‌و توند و تیژیه‌ی كه هه‌بوو به‌شێكی “مه‌دروس” و به‌شێكی “نامه‌دروس”، ئه‌ویش من ناڵێم بنبڕبووه توندییهكه نه‌ماوه، تیژیه‌كه خه‌ریكه بڕێك كۆده‌بێته‌وه، چاوه‌ڕوانی براده‌رانی یه‌كێتی ده‌كه‌ین “ئینشاالله” به‌م نزیكانه ئه‌و لیژنه‌ی به‌رده‌وامی كاری خۆی ده‌كات، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانتر ده‌كه‌ین له‌و لیژنه‌یه به‌به‌شداریكردنی هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو حیزب ئینجا چ له‌پێش كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان بێت له‌باره‌گای سه‌رۆكی هه‌رێم یان كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان له‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی كه ئه‌ویش هه‌ر له‌باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت.”
سه‌باره‌ت به‌كاتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی وه كۆبونه‌وه‌ی فراوانی لایه‌نه‌كان؟ میرانی ده‌ڵێت” پێم خۆشه ئه‌و پرسیاره له كاك هۆشیار بكه‌یت چونكه ئه‌و فایله له‌ده‌ستی ئه‌ودایه، من جاره‌كه‌یتر وتم دوای جه‌ژن كۆبوونه‌وه ده‌بێت، نه‌بوو من نازانم كات دابنێم به‌ڵام ئه‌و كاك هۆشیار لیژنه‌ی تایبه‌ته.”
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه كۆبونه‌وه‌ی فراوانی لایه‌نه‌كان ده‌كرێت له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت” به‌ڵێ ئه‌و نیازه هه‌میشه هه‌یه، وه ده‌بێت ئه‌مه بكرێت چونكه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هی هه‌موویانه نه‌باره‌گای پارتییه وه نه‌باره‌گای یه‌كێتییه.”
“كێشه‌ی پارتی و یه‌كێتی زۆرن، كێشه‌ی كۆنن هی ده‌ساڵ و بیست ساڵیش نییه.. نه ئه‌وه‌ی له‌دڵی پارتیدایه كه به‌سه‌ر یه‌كێتی بێت جێبه‌جێ ده‌بێت، نه ئه‌وه‌ی كه له مێشكی یه‌كێتی دا كه به‌سه‌ر پارتی بێت جێبه‌جێ ده‌بێت ”
میرانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی چیه؟ ده‌ڵێت” كێشه‌ی پارتی و یه‌كێتی زۆرن، كێشه‌ی كۆنن هی ده‌ساڵ و بیست ساڵیش نییه، نه ئه‌وه‌ی له‌دڵی پارتیدایه كه به‌سه‌ر یه‌كێتی بێت جێبه‌جێده‌بێت نه ئه‌وه‌ی كه له‌مێشكی یه‌كێتیدایه كه به‌سه‌ر پارتی بێت جێبه‌جێده‌بێت ئه‌م دوو شته ده‌بێت هه‌ردووكیان له مێشكی خۆیان ده‌ربهێنن قه‌ده‌ر وایه ده‌بێت پێكه‌وه یه‌كتری قبوڵ بكه‌ن و پێكه‌وه بژین.”
“له‌وانه‌یه هه‌ریه‌ك له‌وانه بیه‌وێت ئه‌وی تر نه‌مێنێت ”
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی چی له‌دڵی پارتیدایه وه چی له مێشكی یه‌كێتیدایه (وه‌ك خۆت ده‌ڵێیت)؟ فازڵ میرانی وتی” له‌وانه‌یه هه‌ریه‌ك له‌وانه بیه‌وێت ئه‌وی تر نه‌مێنێت، به‌ڵام بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت هه‌ردوكیان ده‌مێنن چونكه نه‌خۆیان پێیان ده‌كرێت و نه‌بڕیاری خۆیانه له‌ساڵی 1964 وه هه‌تا ئێستا ده‌وڵه‌ته هه‌رێمییه‌كان بڕیاریانداوه كه‌یه‌ك سه‌ركردایه‌تی له بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد و كوردستان نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و درزه‌ی هه‌یه له‌نێواندا هه‌یه ئینجا ئه‌وه یه‌كێك بووه له‌هۆكاره‌كان كه “ئینشیقاقهقهی” 1964له‌پارتیدا بوو “به‌ڕه‌حمه‌ت بن مام جه‌لال و مام براهیم” چۆن بهلایهكهوهكهوتن و “جه‌نابی بارزانی-ش” به‌لایه‌كی تره‌وه پاشان ئه‌وانه چوونه ناو حكومه‌ت و ئێمه ماینه‌وه له‌شۆڕش و به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ردوولامان هه‌وڵمان نه‌داوه ئه‌مه له‌مێشكی نه‌وه‌ی تازه‌ی لایه‌نگران و ئه‌ندامانی هه‌ردوو حیزب ده‌ربهێنین، ناو به‌ناو نوێ ده‌بێته‌وه ده‌بێت ئێمه ده‌ست له‌سه‌ر برینه‌كان دابنێین ئه‌مه‌یه هۆكاره‌كه‌ی هۆكاری لاوه‌كیش هه‌ن له‌سه‌ر بهڕێوهرێكی گشتی له‌سه‌ر وه‌زیرێك كه زۆر كاریگه‌ریان نابێت.”
ڕاشیگه‌یاند” به‌بڕوای من ئینگلیز ده‌ڵێن “If there is will, there is way ” واته ( ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی دروستكردنی شتێك هه‌بێت ده‌توانێت بیكات) ئه‌گه‌ر هه‌ردوولامان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌م میلله‌ته به‌دبه‌خته‌ی له‌به‌رچاو بگیرێت ده‌كرێت بۆ ناكرێت، ئه‌وه عه‌ره‌ب و ئیسرائیل پێك دێن ئیتر بۆچی ئێمه پێكنهیهین! ئێمه یه‌ك میلله‌تین و یه‌ك دینیین و خه‌ڵكی یه‌ك وڵاتین.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد” له‌به‌ره‌ی كوردستانیه‌وه پێكه‌وه بووین به‌ڵام له‌یه‌كتری دابڕاین و شه‌ڕی ناوخۆشمان كردووه وه ئاشت بووینه‌وه هه‌ڵبژاردنمان پێكهوهكرد حكومه‌تمان دروستكرد و حكومه‌ته‌كه‌مان كرد به‌دوو حكومه‌ت جارێكی‌تر كردمانه‌وه به یه‌ك حكومه‌ت.”
“گۆڕان شه‌ریكی ئێمه‌یه.. ناكرێت له‌سه‌ر به‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بین و له‌ژێر به‌ڕه‌كه له ئۆپۆزیسیۆن بین ”
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر؟ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی” گۆڕان شه‌ریكی ئێمه‌یه له په‌رله‌مان و له حكومه‌ت شه‌راكه‌ت ئه‌ركی هه‌یه و مافی هه‌یه، به‌ڕاستی ناكرێت نه‌ئێمه و نه‌یه‌كێتی و نه‌گۆڕان له‌سه‌ر به‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بین و له‌ژێر به‌ڕه‌كه له ئۆپۆزیسیۆن بین، “شه‌راكه‌ت ئیستحقاقی” خۆی هه‌یه هه‌م له‌ئه‌رك و هه‌م له‌مافه‌كان. مرۆڤ ئه‌گه‌ر شه‌ریكی یه‌كتربن گله‌یش له یه‌كتری ده‌كات، حه‌قه وه‌زیره‌كانی هه‌موولا كێبڕكێیان بێت كه كێ زیاتر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی باشتر بكات و كێ زیاتر خزمه‌تگوزاری به حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن.”
“بێ ئیلتیزامی مانای دیموكراتیه‌ت نییه ”
ده‌رباره‌ی ڕه‌خنه‌كانی به‌شێك له‌یه‌كێتی و گۆڕان، فازڵ میرانی ده‌ڵێت” به‌ڕاستی بڵێم وه‌ڵا ئه‌وه به‌دڵمان نییه به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆكاریش ئێمه له‌یه‌ك ههڵستینهوه چونكه ئه‌م حیزبانه هه‌مووی كێشه و گرفتی ناوخۆیان هه‌یه ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان هه‌یه گوێ نادات به‌جڤاتی نیشتیمانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان هه‌یه له‌به‌غداد گوێ نادات به سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌ی له‌وانه‌یه لای ئێمه تاك به‌تاك ئه‌گه‌ر هه‌بێت زۆر كه‌مه ئه‌مه خۆهه‌ڵكێشان نییه به‌ڵام هه‌ر حیزبێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئه‌و مه‌ركه‌زیه‌ت و دیموكراتیه‌ی یه‌كتریان به‌ستووه له‌ناو ئێمه‌دا له‌ناو حیزبه‌كانی تردانییه، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئێمه زۆر دیموكراتی ترین له پارتی، به‌بۆچوونی من “بێ ئیلتیزامی” مانای دیموكراتیه‌ت نییه “ئیلتزامهكردنی مه‌ركه‌زیه‌ت” مانای دیكتاتۆریه‌ت نییه ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و بێ ئیلتیزامهیه ئازادی ڕاده‌ربڕینه ئازادی راده‌ربڕین له‌چوارچێوه‌ی ڕێكخستنهكهدا ده‌بێت، بۆ نمونه من ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتیم بۆچونێكم هه‌یه ده‌بێت له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا ئه‌و بۆچوونه بڵێم به‌ڵام كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه ده‌رچووم من پابه‌ندم به‌و بڕیاره‌ی كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه هه‌یه، ناكرێت له ڕاگه‌یاندن بچم بڵێم “وه‌ڵا” پارتی وا ده‌كات به‌ڵام بۆچوونی من وایه ئه‌گه‌ر بۆچوونی تۆ وایه بۆ له‌ناو ئه‌و حیزبه دایت.”
” خۆزگه هه‌ر دژی حكومه‌تی هه‌رێم بن به‌ڵكو هه‌ر دژی هه‌رێمه‌كه‌ن…”ئینشاالله” پیاوچاكه‌كانی گۆڕان بتوانن ئه‌و بارودۆخه چاره‌سه‌ر بكه‌ن ”
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تاچه‌نده دروسته ده‌وترێت پارتی دیموكراتی كوردستان نیگه‌رانی گه‌یاندۆته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌باره‌ی لێدوانه‌كانیان كه‌خۆیان ده‌ڵێن دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه؟ له‌وه‌ڵامدا سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی” خۆزگه هه‌ر دژی حكومه‌تی هه‌رێم بن به‌ڵكو هه‌ر دژی هه‌رێمه‌كه‌ن، كێشه‌ی به‌دبه‌ختی كورد له‌وه‌دایه بچن به‌حكومه‌تی عێراقی بڵێن ئه‌و فیدڕاڵیه‌ته ڕه‌تبكه‌نه‌وه باسیسته‌می پارێزگاكان بێت و جارێكی تر ئه‌م هه‌موو خوێن و ڕاپه‌ڕین و ئه‌و هه‌موو ئیمتیازه‌ی قه‌ومی كه هه‌مانه نه‌مێنێت به‌ڵی ئه‌مڕۆ بارودۆخی ئابوریمان خراپه ئه‌وه بابه‌تێكی تره ئه‌م نیمچه ئازادییه‌ی كه‌هه‌مانه نهجاشایهتی هه‌یه و نه موخابه‌راتی هه‌یه ئه‌مه نرخی نییه له‌ڕووی مه‌عنه‌ویه‌وه، ئه‌مه باشه یان ڕۆڵه‌كانی ئێمه ببنه جه‌یش شه‌عبی و جاش و بیكوژن و پرسه‌كه‌شیان قه‌ده‌غه بكرێت.”
فازڵ میرانی زیاتر وتی” من ده‌ڵێم براده‌رانی گۆڕان خۆیان نیگه‌رانن، خۆیان نیگه‌رانی ئه‌م بارودۆخه‌ن و هه‌وڵیانداوه چاكی بكه‌نه‌وه وهجۆرێك ناكۆكی كه‌وته ناو كوتله‌كه‌ی براده‌رانی گۆڕان به‌ڵام “ئینشاالله” پیاوچاكه‌كانی گۆڕان بتوانن ئه‌و بارودۆخه چاره‌سه‌ر بكه‌ن هه‌م بۆ بارودۆخی خۆیان هه‌م كاریگه‌ری نه‌بێت بۆخۆیان و شه‌ریكه‌كانیان.”
” نهدۆستایهتی هه‌میشه‌یی هه‌یه و نهدوژمنایهتی هه‌میشه‌یی هه‌یه ”
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان بۆچی تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی (لاهوڕی شێخ جه‌نگی) كۆنه‌بۆته‌وه ئایا دان بههاوسهرۆكیدا نانێن؟ له‌وه‌ڵامدا فازڵ میرانی وتی” مه‌بده‌ئێك هه‌یه له یاسادا پێی ده‌ڵێن “علاقهی سه‌به‌بی” كه‌یه‌كێك شتێكی خراپی كردووه به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێمه‌ی به‌و كه‌سه به‌ڵام نهدۆستایهتی هه‌میشه‌یی هه‌یه و نهدوژمنایهتی هه‌میشه‌یی هه‌یه، ئێمه‌و برایانی شیوعی و سۆشیالست و یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ دنیایه‌ك كێشه و یه‌كتر كوشتن و بڕین خۆ ئێمه نابێت ئه‌سیری دوێنێ بین ئێمه ده‌بێت ئه‌سیری ئه‌مڕۆ بین و به‌ره‌و سبه‌ینێ بڕۆین.”
“به‌دڵی ئێمه نیه ”
ده‌رباره‌ی بۆچوونی كورده‌كان به‌گشتی وه‌پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی؟ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه وتی” یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌دڵی ئێمه نییه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه داین هه‌ر پارێزگایه‌ك بازنه‌یه‌ك بێت به‌ڵام براده‌رانی شیعه زۆرینه‌ی خۆیان زه‌مانه‌ت كردووه له یاسای یه‌كه‌مه‌وه ئێستا ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه‌وه یه‌كه‌ی بچوكتر له پارێزگا، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌نگی كه‌س نه‌فه‌وتێت حه‌قه عێراق هه‌مووی یه‌ك بازنه بێت به‌ڵام سیسته‌می زۆرینه و كه‌مینه هه‌یه له‌په‌رله‌مان وه نه‌یه‌ك ڕیزی سوننه و نه‌یه‌ك ڕیزی كورد ئه‌م یاسایه ده‌رباز بووه، ئه‌مڕۆ مه‌رجی شیعه و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی ئه‌وه‌یان كرد له‌حوزه‌یرانی ساڵی 2021 هه‌ڵبژاردن بكرێت به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها وتنه چونكه ڕووداوه‌كان بڕیار ده‌دات خه‌ڵكی تر بڕیار نادات ڕووداوه‌كان بڕیار ده‌دات ئایا هه‌ڵبژاردن ده‌بێت یان نا به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیشی نه‌بین بڕوا ناكه‌م به‌و بارودۆخه‌ی كه عێراق تێیدایه، ئێستا چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه له كوردستانیه‌ك بین و هه‌وڵ بده‌ین ئه‌گه‌ر یه‌كڕیزیش نه‌بین به‌ڵام یه‌ك هه‌ڵوێست ببین به‌رامبه‌ر به په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌غداد.”
میرانی ئه‌وه‌شی وت” بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌بێت یه‌ك لیستی بكه‌ن بۆ هه‌موو حیزبه‌كان باشتره ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕێژه‌یه‌ك ڕێكبكه‌ون.”
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌كردنی كورد له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق؟ فازڵ میرانی ڕایگه‌یاند” ناكرێت كورد به‌شداری نه‌كات چونكه ئه‌و بارودۆخه‌ی عێراق تێدایه به‌دیلی ئێمه حیزبه‌كان كوردێك ده‌هێنن و له‌وێ دایده‌نێن و پاشان كورد زیان ده‌كات، بارودۆخی عێراق هی ئه‌وه نییه هه‌موو شتێك له‌ئێمه قبوڵ بكات له‌هه‌مانكاتیشدا بارودۆخی ئێمه‌ش ئه‌وه نییه هه‌موو شتێك له عێراق قبوڵ بكه‌ین كه‌واته ده‌بێت به‌شوێن چاره‌سه‌رێكی ته‌وفیقی هاوبه‌شدا بگه‌ڕێن.”
” سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی لایه‌نێكی خۆ هه‌ڵكێشان و خۆ نمایشكردنی ” تێدابوو ”
من ناتوانم به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی هه‌موو كورد قسه بكه‌م به‌ڵام وه‌كو خۆم هاتنه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كوردستان شتێكی باش بووه ئه‌وانی تر پێش ئه‌و نه‌هاتن . لایه‌نێكی(show off -خۆ هه‌ڵكێشان و خۆ نمایشكردنی ” تێدابوو چوونه ناو خه‌ڵك ئه‌گه‌ر پاره‌ی جوتیاره‌كانی 2016 و 2017 و 2018 بدات ئه‌وكات با جوتیاره‌كان بڵێن ده‌نگت پێ ده‌ده‌ین. خه‌ڵكێك هه‌یه پارتی و یه‌كێتی خۆش ناوێت ئنجا له‌به‌رخراپی ئێمه‌یه یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی چاوه‌ڕوانیه‌كی نادروستیان هه‌یه له‌م سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ر واشیان به عه‌بادی وت، عه‌بادی هات بۆ كوردستان وتی مووچه‌ی سلێمانی ده‌ده‌م نه‌كه‌س ئاماده بوو نهمووچهی سلێمانیشی دا، ئه‌مه ده‌كه‌وێته خانه‌ی كار و كاردانه‌وه هیچ لایه‌نێكی لێكدانه‌وه‌ی مه‌نتقی تێدانییه ده‌ره‌وه‌ی لۆژیكه. ”
میرانی ڕه‌تیكرده‌وه وه‌ك لایه‌نه كوردییه‌كان ترسیان له‌ده‌نگ و لایه‌نگری كازمی هه‌بێت له‌كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت” نابێت ترسمان هه‌بێت هه‌موو وڵاتێك قابیلی ئه‌وه‌یه كه گۆڕانكاری تێدا ببێت، ئێمه له وڵاتێكین كه به‌ڕاستی ئازادی و دیموكراتیه‌تی تێدایه، كازمی وه‌كو هه‌موو مرۆڤێك “تموحی” هه‌یه ده‌یه‌وێت ده‌نگ بهێنێت به‌شوێن ڕێگاكانی مانه‌وه‌ی خۆی ده‌كه‌وێت، له‌وانه‌یه لیست دروست بكات و خه‌ڵكێكی كورد-یشی تێدا بێت و خه‌ڵكی شیعه و سوننه‌شی تێدابێت له‌وانه‌یه سه‌ربكه‌وێت و له‌وانه‌یه سه‌ریش نه‌كه‌وێت.”
“شتێك له‌وێدا هه‌یه ”
فازڵ میرانی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تادا پشتگیری بێ مه‌رجی كازمی-تان كرد بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و له‌ئێستاشدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه ناڕازین له كازمی؟ میرانی وتی” عه‌ره‌ب ده‌ڵێن (لا تمدحن امروا مالم تجربنه…. ولاتژمنه من غیر تجریب) ده‌ڵێت نهمهدحی یه‌كێك بكه بێ ئه‌زموون كردن و نه زهمیشی بكه هه‌تا ئه‌زمونت نه‌كردووه، ئه‌م “براده‌ره” 100 ڕۆژه سه‌رۆك وه‌زیرانه بارێكی قورسی خستۆته سه‌رشانی خۆی . پرسیارێك دێته پێش كه ئایا ئه‌مه ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانێكی مه‌ركه‌زی و ته‌قلیدی رژێمێكی مه‌ركه‌زی بكاته‌وه، هێزی له كوێیه؟! مرۆڤ نازانێت، ئه‌مریكا له پشتیه‌تی وه ئێرانیش له‌هه‌مانكاتدا شتێك له‌وێدا هه‌یه، بڕیاره له 25/10 خۆپیشاندانێكی تر له‌عێراق و له به‌غداد بكرێت بۆ به‌رده‌وام بوونی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری پارساڵه، وه‌كو وتم عێراق هه‌میشه قابیلی گۆڕانكاری تێدا بێت، ئینجا گۆڕانكاریه‌كان له خواره‌وه بۆ سهرهون ئه‌وه شۆڕشه ، له‌سه‌ره‌وه بۆ خوارهوهئهوه چاكسازییه.”
” وه‌ك كاك سه‌عدی پیره وتی كێشه‌ی ئێمه حه‌یده‌ر مالكی نیه”
فازڵ میرانی ئه‌وه‌شی وت” ئه‌وه‌نده خه‌ڵكمان كرده سه‌رۆك وه‌زیران هیچ مه‌رجێكیان جێبه‌جێنه‌كرد، له‌به‌رئه‌وه وتمان با ئه‌مه به‌بێ مه‌رج ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وانه‌ی مه‌رجمان له‌سه‌ر دانا هه‌ر هیچیان نه‌كرد جا ئه‌وه بۆچوونی منه، با ئه‌م بێ مه‌رجه‌ش ئه‌زموون بكه‌ین به‌رامبه‌ربه كورد كێشه‌ی ئێمه كه‌سه‌كان نییه كێشه حوكمڕانی عێراقهمن كێشه‌م له‌گه‌ڵ مێشكیان هه‌یه ، مێشكیان كورد قبوڵ ناكات به‌چاوی كه‌م سه‌یری ئێمه‌یان كردووه ده‌یانه‌وێت ئێمه هه‌ر به‌كه‌می له‌به‌رچاوییان بین، ئئه‌گه‌ر ئه‌م مێشكه گۆڕا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌م مێشكه نه‌گۆڕێ جا “عه‌مره، مستهفاوییه، كازمییه، حه‌یده‌ر عه‌بادییه، یا وه‌ك “كاك سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتی” حه‌یده‌ر مالكیه” جا وه‌ك وتم كێشه‌ی ئێمه ناو نیه،كێشه‌ی ئێمه ناو نییه به‌ڵكو مێنتاڵتیه.”
هه‌روه‌ها وتی” هیوامان ئه‌وه‌یه كه كورد به‌خۆیدا بچێته‌وه و یه‌كتر بگرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی هه‌موو پێشهاته نوێیه‌كان بگرێت وه په‌ندێك له‌مێژوو وه‌ربگرێت، مێژووی خۆی و مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق.”
“كاك نێچیرڤان شتی نوێی به‌سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وتووه كه خه‌ڵكی تر پێی نه‌وتووه یان خۆیشی نه‌یزانیووه ”
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی پاش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ عیراق وه‌سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا دواتر، كورد دۆستایه‌تی و پشتیوانی توركیا هه‌ڵده‌بژێرێت یان فه‌ره‌نسا؟ فازڵ میرانی به‌مجۆره وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی” به‌بۆچوونی من كورد ده‌بێت هه‌ردووكی هه‌ڵبژێرێت، ده‌بێت وابكات هه‌ڵبژاردنی هه‌ردووكیان په‌یوه‌ندی هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ عێراق چاك بكاته‌وه چونكه نهتوركیا وه نهفهڕهنسا به‌بێ عێراق ناتوانێت پشتیوانی له‌كورد بكات، “جه‌نابی سه‌رۆك ماكرۆن” له لوبنانه‌وه هاتبوو سه‌ردانی عێراقی كرد كهسهروهری عێراق بچه‌سپێنێت واته پرۆژه‌یه‌كی پێنه‌بووه له‌سه‌ر ڕێگا بووه هاتووه بۆ عێراق هیچ پرۆژه‌یه‌كی بۆ عێراق پێنه‌بووه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێك بچێت بۆ سلێمانی له”كانی وه‌تمان” لابدات خۆناكرێت دوایی بڵێت پڕۆژه‌م بۆ سلێمانی پێبووه، ئه‌و دانیشتنانه باشبوون كه له‌گه‌ڵ “جه‌نابی كاك نێچیرڤان”به‌ته‌نها دانیشت گوێی لێگرت له‌كێشه‌كانی عێراق و سه‌روه‌ری عێراق له كوێ هه‌یه و له كوێ ئه‌و سه‌روه‌رییه تێكچووه، كێشه‌ی ئێمه و توركیا چییه؟ من دڵنیام كه كاك نێچیرڤان شتی نوێی پێ وتووه كه خه‌ڵكی تر پێی نه‌وتووه یان خۆیشی (واته ماكرۆن) نه‌یزانیووه.”
“په‌كه‌كه ئه‌وه‌نده زیانی بۆ كوردستانی عێراق دروستكردووه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ توركیا دروست نه‌كردووه ”
میرانی ئه‌وه‌شی وت” په‌كه‌كه ئه‌وه‌نده زیانی بۆ كوردی عێراقی دروستكردووه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ توركیا دروست نه‌كردووه، په‌كه‌كه بۆ دێته‌وه كوردستانی عێراق و توركیا به‌دوای خۆیدا دێنێته‌وه، توركیای هێنا هه‌موو وڵاتی ئێمه‌ی ئاگر تێ به‌ردا كاولی كرد.”
“په‌كه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر توركیا نه‌ماوه مه‌ترسی په‌كه‌كه بۆ توركیا له‌سوریا و له عێراقه‌وه ده‌بێت فه‌ڕه‌نسا و وڵاتان ده‌بێت ئه‌مه بزانێت توركیا نه‌هاتووه موسڵ بگرێته‌وه توركیا هاتووه مه‌ترسی په‌كه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆی لابه‌رێت، ئێمه نه‌ده‌بینه محامی په‌كه‌كه وهناشبینه محامی توركیا به‌ڵام ئه‌مه واقیعه.”فازڵ میرانی وای وت”
به‌ڵام خۆ له‌لیبیا (په‌كه‌كه)ی لێنیه توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و-ێش؟ له‌وه‌ڵامدا فازڵ میرانی وتی” من به‌رگری له‌كوردستانی خۆم ده‌كه‌م، لیبیا بانگه‌شه‌ی عوسمانیه‌ت ده‌كات، ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وتی-یه به‌ڵام من باسی دۆسیه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌م.”