پلاسخارت دڵخۆشم به‌و له‌یه‌ك نزیك بونه‌وه‌ی كه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاتۆته‌ ئاراوه‌

دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ چوو، له‌ ئێستادا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان لێژنه‌كانی هه‌ردوو لا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق گه‌شبینی خۆی به‌ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا نیشاندا.

جێنین هانس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كان رایگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ عێراق گرنگی زۆری هەیە، بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی پاك و بەبێ دەستێوەردان پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، ئەمەش دەبێتە هەنگاوێك بۆ بەجێهێنانی داواکاری خۆپیشاندەران.

هه‌روه‌ها نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق له‌ باره‌ی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌  ئێمه‌ هانی هه‌ردوولا ده‌ده‌ین، بۆ په‌نابردنه‌ به‌ر گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌واوی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا پلاسخارت رایگه‌یاندووه‌ له‌ ئێستادا دانووستاندنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن، ئێمه‌ش زۆر ئاسووده‌ین له‌ گیانی هاوكاری و ئه‌و له‌یه‌كگه‌یشتنه‌ی به‌مدوایانه‌ له‌ نێوانیاندا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

Back to top button