هۆکاری سووتاندنی سنۆبەرەکانی سڵیمانی ئاشکرا بوو

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە و بەڵگەکەش بڵاو کراوەتەوە دارسنۆبەرەکانی سلێمانی بە دەستی هاوسەرۆکی یەکێتی نشتیمانی و لە رێگەی باندێکەوە سووتێندراوە .

هۆکاری سووتاندی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ١٣٢ دۆنم لەو زەویانەی کە کراوەتە سەوزایی بەداری سنۆبەر دراوەتە هەردووک کۆمپانیای ( وێستکار و کوردستان مۆتۆڕ ) بە یاسای وەبەرهێنان .

ئەو زەویانە ، هەر مەترێکی دراوە بە هەزار دینار و دۆنمی بە دوو ملیۆن و نیو دینار بەڵام نرخی ئەو زەویانە پێنج ملیۆن دۆلار.

وا بڕیاربووە ئەو دوو کۆمپانیایە پەنجا پێشانگەی لێ دروست بکەن و هەر پێشانگایەک بدرێتەوە بە یەک ملیۆن دۆلار

 

Back to top button