سەرۆک بارزانی : باجی ژیانی بندەستی ، لە دەستدانی ئیرادەو کەرامەتە
باجی ژیانی بندەستی ، لە دەستدانی ئیرادەو کەرامەتە، بەڵام باجی سەربەخۆیی و سەربەستی ، سەرفیرازی و شەرەفە .
ئەوە ڕستەی زێڕینی سەرۆک بارزانی بوو لە دوایین کەرنەڤاڵ و گەورەترینیان، کە رۆژی هەینی 22-9-2017 لە یاریگای نێودەوڵەتی فەرەنسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەچوو.
ئەو وشانە دەرخەری پاکی و ڕاستوێژی کاریزمایەکن کە سەرچاوەی باوەڕی سەربەخۆیی و سەربەستی گەڵەکەی له شێخ عهبدولسهلامی بارزانی و شێخ ئهحمهدی بارزانی و قازی محهممهد و مستهفا بارزانی بۆ بە میرات ماوەتەوە .
دووپاتکردنەوەی وشەی ( خۆ ناچەمێنین ) سادەیی سەرۆکیكی پێشمەرگە دەردەخات کە وشەی پێشمهرگهیهكی رێگهی رزگاری و سهربهخۆیی كوردستان بوو لە ناو سەنگەری دژ بە تاریکپەرستان ، بەڵام سەرۆک بارزانی کردی بە وشەی مێژوویی بۆ خۆڕاگری گەڵێک لە پێناو سەربەخۆیی کوردستاندا ، چونکە سەرۆک بارزانی بەردەوام خۆی بە پێشمەرگەیەکی کوردستان پێناسە کردووە .
هەربۆیەش ئەمڕۆ جارێكی دیكه سەرۆک بارزانی له ساڵیادی ریفراندۆمی سهربهخۆییدا، پهیامی “خۆ ناچهمێنین”ی له رێی تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر به زمانی ئینگلیزی بڵاوكردهوه وەک پەیامێک بۆ ئەو زلهێزانەی پێیان وابوو ئیرادەی کوردیان دەستەمۆ کردووە ، بەڵام رێک پێچەوانەی ئەو بۆچوونە ئەوە تەنها خاکفرۆشان بوون خۆیان چەماند و بەردەوامیشن لە سەرشۆڕی .
بۆیەش پێویستە ئەم پرسیارانە ئاراستە بکرێن
بۆ ریفراندۆم کرا .
واتای ویستی سەربەخۆیی گەڵیک چۆن پێناسە دەکرێت
ئاخۆ دەکرێت ویستی گەڵیکی بندەست بە سەدان ساڵ خەباتەوە تەنها بە ویستی تاکەک کەسێک پێناسە بکرێت ؟