ئەمەریکا پاداشتێکی تا 10 ملیۆن دۆلاری پێشکەش کردووە
ئەمەریکا پاداشتێکی تا 10 ملیۆن دۆلاری پێشکەش کردووە بۆ هەر زانیارییەک کە بووە هۆی گرتنی ” ڕێبەری نوێ ” ی ڕێکخراوی تیرۆریستی ” داعش ” ، کێیە ؟ .
ئەژمێری پاداشتەکانی دادپەروەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە تویتەکەیدا ڕایگەیاند، حاجی عەبدوڵا بەشدارە لە “ڕشتنی خوێنی بێتاوان و کوشتن و ڕفاندنی هاوڵاتیانی عێراقی و ناعێراقی”
سەرکردەی نوێی داعش نازناوی حاجی عەبدوڵای لێنراوە، بەڵام ناوی ڕاستەقینەی محەمەد سەعید عەبدولڕەحمان ئەلمەولا-یە و بە نەتەوە عێراقییە