کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە دانیشتووانی شەش گوندی رۆژهەڵات دەکات ، گوندەکانیان جێبێڵن .

 

بە پێی ئەو بەڵگانەی لە لایەن ماڵپەڕی هەنگاو بڵاو کراوەتەوە شەش گوندی سەرسنووریی سەردەشت بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی نەتەوەیی دەبێت گوندەکانیان چۆڵ بکەن

بە پێی هەمان سەرچاوە لە رۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە  سەرسنووری دەستکردی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دانیشتووانی ئەو شەش گوندەیان راگەیاندووە کە بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی نەتەوەیی، شوێنی ژیانیان لە هێڵی سووری سەرسنوورە و دەبێ بە خێرایی ئەو گوندانە چۆڵ بکەن

هۆکاری ئەو بڕیار و ناوزەد کردنی ئەو گوندانەش بە هێڵی سوور بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە گۆیا هێزەکانی دژبەری ئێران تایبەت حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لەو گوندانەوە ، سنوورەکان دەبەزێنن و هاوکاتتیش لەو گوندانەوە خۆراک و یارمەتیان دەدرێت .

Back to top button