لە دوای سێ ساڵ محەممەدی حاجی مەحموود چەند زانیارییەکی نهێنی لە سەر ریفراندۆم ئاشکرا دەکات
محەممەد حاجی مەحموود زانیاری و نهێنی نامەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرا دەکات کە پێش بەرێوەچوونی ریفراندۆم بە جۆرێک گەیاندبوویە دەست دەسەڵاتدارانی سیاسیی هەرێمی کوردستان.
گرنگی ڕیفراندۆم
ڕۆژی 25ی 9ی 2017 ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان بەڕێوە چوو، دوای بانگه‌شه‌یه‌كی زۆر ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه نزیکەی ٩٣%ی خه‌ڵكی كوردستان به (به‌ڵێ) ده‌نگیان دا، دواجار هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له ڕیفراندۆم به سه‌ركه‌وتوانه توانییان له ئاستی بانگه‌شه و په‌یامه‌كانیان هه‌م كاردانه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی و هه‌م نێوده‌وڵه‌تی دروست بكه‌ن، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كه گه‌لی كوردستان داوای مافی خۆی ده‌كات، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، سه‌رمه‌شقی پرۆسه‌كه و تا دوالووتكهی ئامانج پرۆسه‌كه‌ی به‌ڕێوه برد. محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم و سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه، ده‌ڵێت: “سڵاو بۆ گیانی شه‌هیدانی ئه‌و باجه‌ی له‌پێناوی ڕیفراندۆمدا دامان، سڵاو له گیانی تێكۆشه‌رانی كورد و برینداران و ئه‌وانه‌ی گیانی خۆیان به‌خت كرد بۆ ئازادیی كوردستان، سڵاو بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت بۆ سه‌رۆك بارزانی، كه توانیی مێژوویه‌ك تۆمار بكات و توانیی 25ی 9ی 2017 بكات بە ئه‌و ڕۆژه‌ی كه دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان ڕاچڵه‌كێن، كه خه‌ڵكی كوردستان وه‌ڵامی گرنگی دایه‌وه به جیهان، چوونه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و له‌ژێر ئه‌و هه‌موو زه‌خت و فشاره‌دا نزیکەی %93 ده‌نگیان دا به ڕیفراندۆم، سڵاو و ڕێز بۆ ئه‌نجومه‌نی ڕیفراندۆم ده‌نێرم كه ده‌وری گرنگ و كاریگه‌ریان هه‌بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌شیمان نه‌بوونه‌ته‌وه! هه‌روه‌ها بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی كه‌ركووك و شنگال و خانه‌قین و دووز و داقوق كه به‌بێ گوێدانه فشار چوونه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، له‌ژێر ئه‌و هه‌موو فشاره‌دا ده‌نگیان دا، په‌یامێكیان دا به هه‌موو جیهان كه كورد هه‌ركاتێك بۆی بكرێت سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت، ئازادیی ده‌وێت، ژێرده‌سته‌یی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌م په‌یامه‌ی ئێمه ئه‌وه بووه، ئه‌وه‌ی له كوردستان كرا ڕه‌نگه له وڵاتان له گه‌ڕه‌كێكدا بكرێت، له شوێنێك بكرێت، من له ڕیفراندۆم دوو شتم بۆ ڕوون بووه‌وه؛ یه‌كه‌م: دوژمنانی ناوخۆ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بوون ئه‌وانه‌ی حه‌زیان پێ نه‌كرد ئه‌وانه‌ی تابووری پێنجه‌م و ناحه‌زه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش نه‌یانتوانی ئیراده‌ی گه‌ل بشكێنن، ناچار چوونه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و په‌نجه‌یان هه‌ڵبڕی و ئه‌مه یه‌كڕیزیی كوردستانی ده‌رخست و گرنگ بوو. خاڵی دووه‌م، ئه‌و وڵاتانه‌ی باسی دیموكراتی و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن؛ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، ده‌ركه‌وت ته‌نیا قسه‌ی بریقه‌دارن و ئه‌سڵی نییه، به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكاش ئه‌و ڕۆژه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به ده‌بابه‌ی ئه‌مه‌ریكی پێشمه‌رگه‌یان له كه‌ركووك شێلا، ڕۆژی 17ی مانگ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌ریتانی له‌گه‌ڵ عێراق ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك كرد.”
تاپۆی ڕه‌ش
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: ڕیفراندۆم تاپۆی ڕه‌شه به زیندوویه‌تی ده‌مێنێته‌وه، له باغه‌ڵی تاكی كورده و تاكی كورد ئیتر پێویستی به ڕیفراندۆم نییه، ئه‌مه مێژوویه‌كی گرنگ و كاریگه‌ره و ئه‌و ڕۆژه مێژوویی و نیشتمانییه، كورد له مێژوودا باجی زۆری داوه، به‌ڵام باجه‌كه‌ی ڕه‌نگه بۆ كۆمه‌ڵێك شتی بچووك بووبێت، وه‌ك حوكمی زاتی و شتی دیكه، به‌ڵام ئه‌م جاره ئه‌گه‌ر باجێكی دابێت، بۆ سه‌ربه‌خۆییی گه‌له‌كه‌ی بووه و نامه‌ی به هه‌موو جیهان دا كه كورد ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆییی خۆی هه‌بێت، هه‌ربۆیه ئه‌م ساڵ یاده‌كه به‌فراوانتر كرایه‌وه، تا كاتێكیش فشاره‌كان له‌سه‌ر كورد زیاتر بێت، كورد په‌نا بۆ وه‌ره‌قه‌كانی خۆی ده‌بات، په‌نا بۆ ئه‌وه ده‌بات چۆن وه‌ڵامی دوژمن بداته‌وه، له كاتێكدا حكوومه‌تی عێراق و حكوومهتەکانی ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا و به‌غداش مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی بڕیوه، ئاماده نییه كورد وه‌ك هاووڵاتیی عێراقی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، هه‌تا ئێستا باس باسی ڕێككه‌وتنه، مانگێك نا مانگێكی دیكه و نایه‌وێت پرسێكی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ كورد چارەسەر بكات، بۆیه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م ساڵ ڕه‌تدانه‌وه‌یان كرد ئه‌ویش ساڵیادی ڕیفراندۆم فراوان بوو، ڕه‌نگه له داهاتوو خه‌ڵكی كوردستان بڵێن كارتی ڕیفراندۆم به‌كار ده‌هێنین و كارتێكی زیندووه و بهدهستهمانهوهیه”.
یاده‌وه‌ریی ڕیفراندۆم
كاكه حه‌مه، دەربارهی یاده‌وه‌ریی خۆش له كاتی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری سهدانههزار كه‌س له شاره‌كان ده‌ڵێت: “ڕیفراندۆم كاتێك بوو كه كورد له لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن و به‌هێزی بوو، ڕه‌نگه ئێمه دوا كهوتبین له ڕیفراندۆم، ده‌بوو له 2014 بمانكردبایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وكات بمانكردبایه ده‌سكه‌وتی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هات، پێم وایه ڕیفراندۆم یاده‌وه‌ریی گه‌وره‌یه و ئه‌و ڕۆژه‌ی كه كۆ بووینه‌وه و بریارمان دا 25ی 9 دیاری بكردێت له ژیانمدا بیرم ناچێته‌وه و دڵخۆشی كردم”.
هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆمه‌وه، محه‌مه‌د حاجی مەحموود گوتیشی: “له وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌شی بێده‌نگ بووبێت، كه‌سێكی تری هان داوه، بۆ نموونە، میسر بێده‌نگ بوو، به‌ڵام سه‌رۆكی زانكۆی میسر بێده‌نگ نه‌بوو، فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ نموونە وه‌ربگرین، ئێمه هه‌رچی به‌یانمان هه‌یه ده‌ڵێین ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ فه‌له‌ستین، كه‌چی ئه‌وانیش دژمان بوون، هه‌ركه‌سێك له ئاستی خۆی دژمان بوو و به‌شێكیان پێش ڕیفراندۆم به‌ئاشكرا پێیان گوتین بیكه‌ن له‌دژتان ده‌بین، به‌ڵام هه‌ندێكیان ئه‌وه‌یان نه‌گوت، گوتیان بیكه‌ن دژتان نابین، ڕه‌نگه ئه‌وانه ڕاستگۆ بن كه گوتیان بیكه‌ن له‌دژتان ده‌بین، بۆیه پێم وایه گه‌له‌كۆمه‌كی كرا، ته‌نانه‌ت هێرشی حه‌شد بۆ كه‌ركووك و شوێنه‌كانی پردێ و ڕه‌بیعه به‌ده‌بابه‌ی ئه‌مه‌ریكی بوو.
هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا
هه‌ندێك بۆچوون له‌باره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه باس له‌وه ده‌كرێت كه گوایه ئه‌مه‌ریكا پێش ڕیفراندۆم به‌فه‌رمی ئاگاداری سه‌ركردایه‌تیی كوردی كردووه‌ته‌وه كه ڕیفراندۆم ئه‌نجام نه‌ده‌ن، لهوبارەیەوه كاكه حه‌مه، ڕایگه‌یاند: ”پێش ڕیفراندۆم ئه‌مه‌ریكا به‌باشی ده‌زانی و قسه‌ی باشی ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك سێ ڕۆژی مابوو بۆ ڕیفراندۆم، هه‌موو شته‌كان ته‌واو بووبوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌كی ناردبوو (ئه‌ویش نامه نه‌بوو، مسوه‌ده بوو، ڕه‌شنووسێک بوو) تێیدا هاتبوو كه ڕیفراندۆم دوا بخه‌ن بۆ دوو ساڵ، یان سێ ساڵ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بزانن، نامه‌كه فه‌رمی نه‌بوو، نامه‌كه هی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌بوو، هەر خۆی نووسیبووی و ناردبووی. بۆ مێژوو ده‌یڵێم، واژۆی نه‌كردبوو، هیچ مه‌رجێكی تێدا نه‌بوو، باشه ئێمه له‌و كاته بیرمان كرده‌وه دوای بخه‌ین بڵێین چی؟ له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك قسه‌مان له‌سه‌ری كرد، گوتمان حه‌قه ڕه‌چاوی نامه‌كه بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێك له براده‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون ڕه‌چاوی نامه‌كه نه‌كرێت و نامه‌كه‌ش نامه نه‌بوو مسوه‌ده بوو، دوو كه‌س له‌ناو كۆبوونه‌وه گوتیان ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و نامه بدرێته‌وه، به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، به‌ڵام كۆی گشتی له‌گه‌ڵ نه‌بوو، چونكه به‌ڵێنی تێدا نه‌بوو و كڵێشهشی پێوه نه‌بوو، واژۆش نه‌كرابوو.
وه‌ڵامێك بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ڕیفراندۆم كارتی سووتاوه
له‌باره‌ی قسه‌ی سه‌ركرده کە دەڵێن عێراقییه‌كان گوایه كارتی ڕیفراندۆم سووتاوه، محه‌مه‌د حاجی مەحموود ده‌ڵێت: “گوێم لێ ده‌بێت له عه‌ره‌به عێراقییه‌كان گوایه ڕیفراندۆم شتێك بووه و ته‌واو بووه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و ئه‌وان سه‌ر كه‌وتوون به‌سه‌ریدا، به‌ڵام لێره‌وه پێیان ده‌ڵێین ڕیفراندۆم خه‌ڵك ده‌نگی بۆ داوه، ئه‌و خه‌ڵكه ده‌نگی بۆ داوه، هی كه‌سێك نییه بتوانێت هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی كوردستان و عێراقیش ڕێك كه‌ون ناتوانن هه‌ڵیوه‌شێننه‌وه ته‌نیا له حاڵه‌تێك نه‌بێت، چه‌ند سندووق دانراوه بۆ ڕیفراندۆم و له چه‌ند شار و ناوچه‌ی كوردستان سندووقه‌كان دابنرێته‌وه و خه‌ڵك بچێته‌وه سه‌ر سندووق و به نه‌رێنی ده‌نگ بدات، بڵێت ڕیفراندۆمم ناوێت، ئایا ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بشكرێت ده‌نگ بۆ به‌ڵێ ده‌درێته‌وه و ئه‌وه‌ش له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه و هه‌ڵه‌یه به‌سه‌ر كورد تێ په‌ڕیوه كه باس له گشتپرسی له سنووری ماده‌ی 140 ده‌كات، چونكه كورد نه‌ده‌بوو ناوچه‌یەک دابنێت کە بزانێت 100 له 100 كوردستانه و بڵێت ئه‌مه ناوچه‌ی جێناكۆكه، كورد هه‌یه گومان هه‌بێت كه كه‌ركووك كوردستانه، یان كوردستان نییه؟ كاتێك له ماڵه‌كه‌ی خۆتیت دراوسێكه‌ت گرفتت بۆ دروست ده‌كات، كه بڵێت باشه كاكه بڕۆ له دادگا شكاتم لێ بكه، یانی گومانت هه‌یه له خۆت، ده‌بوو كورد ڕه‌تی بكردبایه‌ته‌وه و قابیلی گفتوگۆ نییه، ئه‌وه به‌سه‌ر كورد تێ په‌ڕیوه و گشتپرسی له كه‌ركووك بۆ كورد زیانی هه‌یه، چونكه ئه‌و گشتپرسییه، خراپه ناوچه‌ی كوردستان هه‌یه داگیر كراوه، سنووری ئێمه حه‌مرینه ئه‌و هێناویه‌ته قه‌ره‌ته‌په، سنووری ئێمه مهسنووریهیه ئه‌و هێناویه‌تییه قۆره‌توو و جه‌باره، سنووری ئێمه فه‌تحه‌یه ئه‌و هێناویه‌تییه مه‌خموور، سنووری ئێمه ناوچه‌كانی مووسڵه ئه‌و هێناویه‌تییه فایده و ئه‌گه‌ر گشتپرسی بكرێت و نه‌كرێت سنووری ئێمه حه‌مرینه و كاتێك گشتپرسی كرا ئێمه له حه‌ویجه ده‌رناچین، له جه‌له‌ولا ده‌رناچین، له دووزخورماتوو ده‌رناچین، له‌ناو كه‌ركووك به‌شێكی ده‌رناچین، واته به ده‌ستی خۆت خاكی خۆت ده‌ده‌یه عه‌ره‌ب.
ڕێككه‌وتنی كۆنكرێتی له‌گه‌ڵ به‌غدا
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كورد ده‌توانێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتنی كۆنكرێتی بكات و ئه‌گه‌ر كرا ئایندهی ئێمه له عێراق چۆنه، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: پێم وا نییه ڕێككه‌وتنی كۆنكرێتی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕوو بدات، ئه‌وان ده‌ڵێن تۆزێك پاره ده‌نێرین بۆ كوردستان. ئه‌ی گرفتی گه‌لێك؟ ئه‌ی خاك؟ ئه‌ی وڵاتێك گرفتی ته‌نیا مووچه‌یه؟ ئێمه گرفتی ناوچه‌ی دابڕاومان هه‌یه، خه‌ڵكی عه‌ره‌ب دێن گۆرستانهكان داگیر ده‌كه‌ن، دوێنێ گوێم له كه‌سێك گرت له ناوچه كوردستانییه‌كان گوتی 4 گۆڕی پشتم و باوانم له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌یه، كه‌چی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌یانه‌وێت دادگاییم بكه‌ن و 400 ملیۆنیشیان سزا داوم، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م عه‌قڵیه‌ته ئاسته‌مه، پرسی كۆنكرێتی جیابوونه‌وه‌یه له عێراق، ئه‌وه‌ی عێراق ده‌یه‌وێت نایكه‌ین و ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت عێراق نایكات، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه جیابوونه‌وه‌یه، تۆ سه‌یری مێژوو بكه‌ن، یه‌كه‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوای سه‌ددام حوسێن، ئه‌یاد عه‌لاوی بوو هیچی نه‌كرد و دواتر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری هات خراپتر بوو، دواتر نووری مالیكی به‌هه‌مان چه‌شن، دواتر حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌بابه‌ی هێنایه سه‌رمان، سه‌رۆكوه‌زیرانێك به ده‌بابه له گه‌لی خۆی بدات یانی هیچی تێدا نه‌ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستاش هاتووه مسته‌فا كازمی، پێم وا نییه شتێك له‌وان باشتری پێ بكرێت، چونكه هێزی نییه، قووه‌تی نییه، مسته‌فا كازمی كه بووه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به نایاسایی كراوه، به‌پێی ده‌ستوور ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان حكوومه‌ت دروست بكات، ئه‌مه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نییه، ئه‌مه‌ریكا و ئێران ڕێك كه‌وتوون بۆ دانانی، بۆیه هیچی پێ ناكرێت، له‌م ماوه‌یه‌دا هێزێكی حزبوڵای ده‌ستگیر كرد دواتر هێزه‌كه هه‌ر به هێزێكی دیكه ئازاد كرا!
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و زیانه‌كان بۆ كورد كاكه حه‌مه گوتی: “ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هه‌یه، كه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و ئه‌مه‌ریكا یه‌كی گرت شتێكی دیكه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه نییه ئه‌و دوو ده‌بابه دابنێت و من پارێزگاریی لێ بكه‌م، به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و دارایی ده‌توانێت ئێمه و ئه‌وان له یه‌ك نزیك بكاته‌وه.