ڕاگەیێندراوێک لەدژەتیرۆری کوردستانەوە

 

شه‌ش مووشه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنوورى هه‌ولێر ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر كران به‌ڵام هيچ زيانێكى لێنه‌كه‌وته‌وه‌

كاتژمێر 8:30ى ئه‌مشه‌و له‌ سنوورى گوندى شێخ ئه‌ميره‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ پارێزگاى نه‌ينه‌وايه‌ له‌لايه‌ن ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه‌ 6 مووشه‌ك به‌ ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر هاوێژران، به‌ڵام دوور له‌ فڕۆكه‌خانه‌ له‌ چۆڵه‌وانى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و دوو له‌و مووشه‌كانه‌ش نه‌ته‌قيونه‌ته‌وه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ هيچ زيانێكى لێ نه‌كه‌وته‌وه‌.

Back to top button