دەستگیرا بە سەر چەندین کیلۆ زێڕی قاچاغ

 

سەرچاوەیەک لە بەشی پاسەوانی و چاوەدێری دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ دەستیان بەسەر بڕێک زێڕ دا گرتووە کە بە نیاز بوون بە قاچاغ بیگەیەننە وڵاتی تورکیا .

ئەو سەرچاوەیە بە دەزگای میدیایی خواکوڕکی ڕاگەیاندووە بڕی ئەو زێڕەی دەسی بە سەردا گیراوە ١٢ کیلۆ بووە ، ئامانجیان ئەوە بووە لە رێگەی قاچاغەوە بیبەنە وڵاتی تورکیا ، هەر بۆیەش لە دوای دەستبەسەرداگرتن پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە بۆ دەستنیشناکردنی دەستی سەرەکی ئەمکارە .

Back to top button