دۆناڵد ترهمپ: خۆم و میلانیا تووشی كۆرۆنا بووین
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، خۆم و هاوسەرەکەم تووشی کۆرۆنا بووین و دەست بە پرۆسەی کەرەنتین و چارەسەری دەکەین، بەریتانیاش لەبارەی تووشبوونی سەرۆكی ئەمریكا بە كۆرۆنا ئامادەیی وڵاتەكەی راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە هەژماری تایبهتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، خۆی و میلانیای هاوسەری تووشی كۆرۆنا بوون، ڕەوشمان جێگیرە و بەیەكەوە دۆخەكە تێدەپەڕێنن.
لهم بارهیهوه ڕۆبێرت جینریك، وەزیری نیشتەجێبونی بەریتانیا ڕایگەیاند، حكومەتی وڵاتەكەی هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و میلانیای هاوسەری دەخوازێت.
ناوبراو گوتیشی، وڵاتەكەی دەیەوێت پزیشكی پسپۆڕ رەوانەی ئەمریكا بكات و دەشڵێت “ئێمە دەزانین چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ تووشبوونی سەرۆك بكەین، كاتێك بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بریتانیا تووشی كۆرۆنا بوو، لە سیاسەت دووركەوتەوە، ئێستاش دەمانەوێت سەرجەم خێزانەكەی ترمپ سەلامەت بن.
هاوکات بڕیارە لە 15ـی ئەم مانگە لە مەیامیی فلۆریدا دیبەیتی دووەمی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ جۆ بایدن بەڕێوەبچێت، تووشبوونیشی بە کۆرۆنا دیارنییە کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی ئەو دیبەیتە دەبێت یاخود نا.
تا ئێستا، بەپێی ئامارەکانی وۆڵد مێتەر، تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا زیاتر لە حەوت ملیۆن و 494 هەزار کەسن، 212 هەزار و 660 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە.