لە دوای سووکایەتی کردن بە نەخۆشێکی دەروونی پۆلیسی سلێمانی 6 کەسی دەستگیر کرد

 

لە دوای ئەەی چەند کەسێک لە سلێمانی ،لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا سووکایەتی بە نەخۆشێکی دەروونی  دەکەن و لە سۆشیال میدیا بڵاوی دەکەنەوە پۆلیسی سلێمانی ، بە پێ و شوێنی ئەو کەسانەدا دەچێت و بە تاوانی سووکایەتی بە مرۆڤ دەستگیریان دەکات

لەمبارەوە پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات “پاش ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی له ‌تۆڕه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بووه‌وه،‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێك له‌ شارى سلێمانى سووكایه‌تی ‌‌و ئازاری‌ كه‌سێك به‌ناوی‌ (موباره‌ك شه‌ریف) ده‌ده‌ن‌، كه‌ نه‌خۆشیی ده‌روونى هه‌یه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی به‌داواچوونی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ بۆ گرته‌ ڤیدیۆ‌كه‌ كرد و ‌مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رای‌ ڕاسپارد كه‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر وه‌ربگرن ‌و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن‌”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، یٔه‌مڕۆ توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌راوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر بكرێن، كه‌ ‌پێنج تۆمه‌تبار بوون، به‌م ناوانه‌:

– ب، أ، ع له‌دایكبووی‌ 1993

– ر، ع، ت له‌دایكبووی‌ 1996

– چ، ك، م له‌دایكبووی‌ 1983

– م، م، غ له‌دایكبووی‌ 1986

– م، ع، ح له‌دایكبووی‌ 1976

هاوکات پۆلیسى سلێمانى ڕوونیشى دەکاتەوە ،  تۆمه‌تباره‌كان تا بڕیاری کۆتایی دادوەر ڕادەگیرێن و بە پێی یاسا لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت

 

‌.

Back to top button