بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سێ پارێزگای هەرێم کۆبوونەوەو چەند بڕیارێکیان دا
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە ، ئەمڕۆ سێشەممە هەرسێک بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەولێر ، سلێمانی و دهۆک کۆبوونەتەوەو چەند بڕیارێکیان داوە .
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ئەو کۆبوونەوەیە لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک بەرێوە چووە و ئەو بڕیارانەی دراون لە بەرژەوەندی شۆفیران و هاووڵاتیان دان .
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە لە پێناو کەمکردنەوەی رۆتینات بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی زانیارییەکانی هەرسێک بەرێوەبەرایەتی بە یەکەوە دەبەسترێنەوە و بەوشیوە دەکرێت کاری یاسایی ئەو بوارە زووتر بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران ڕایی بکرێت ، بە بێ گەڕانەوەی بۆ ناوەندی پارێزگاکان .