بەرێوەبەرایەتی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیانداوێکی لە سەردستگیرکردنی چەند بازرگانێک بڵاوکردەوە

 

بەرێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، توانیویانە چەند کەسێکی بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان لە هەولێر و ئاکرێ دەستگیر بکەن و لە کاتی دەستگیرکردنیشیان زیاتر لە 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە  لە چەند جۆری جیاواز .

دەستگیر کراوەکان لە 3 کەس پێکهاتوون و بە پێی ڕاگەیاندراوەکە  تاوانبارەکان  بەم  پێناسە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کراون  .

له‌ رێكه‌وتی 4/10/2020 دوو تۆمه‌تبار به‌ ناوه‌كانی (ف،ا،م) و (ش،ع،س) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و بنكه‌ی نه‌هیشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی ئاكرێ له‌ سنووری قه‌زای ئاكرێ ده‌ستگیركران و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕی 7.5 كیلۆگرام مادده‌ی شلی هۆشبه‌ر له‌ جۆری كریستاڵدا گیرا.

له‌ رێكه‌وتی 4/10/2020 تۆمه‌تبارێك به‌ ناوی (ا،ھ،ش) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا و ده‌ستیش به‌سه‌ر یه‌ك كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری كریستالدا گیرا.

له‌ رێكه‌وتی 5/10/2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی 2 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاكدا گرت، كه‌ بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاماده‌ كرابوو.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه بە وێنە ‌:

 

 

Back to top button